مەشقی چییە پەروانە، لەگەڵ شەوقی چرادا

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  294 بینین
مەشقی چییە پەروانە، لەگەڵ شەوقی چرادا
ئەشقی چ ڕووە دێت و دەچێ، گیان بە فەنا دا؟!
دوو زوڵفی ڕەشی، شوعلە فرۆشن وەکوو کوڵمەی
ڕۆژی ڕەشی بەدبەختییە، داخی بە سەما دا
هاواری موژەی، هۆش و دڵ و دین کە ئەکێشێ
گۆشەی هونەری چاوە، هەزار ئێشی پەنا دا
کاتێکی نەبوو وەرنەگرێ چاوی، دڵی خەڵک
غەمزێکی کە بادا، جگەر و مێشکی بە بادا
نامووسی هەموو عالەمی کێشاوەتە چاوی
هەڵنایە، گرانبارە، لە شەرم و لە حەیادا
باری دڵ و، سەرباری جگەرمی، خەم و خوێن کرد
قازانجی چ بوو، زوڵفی کە دوو باری بە تا دا؟!
خاڵی مەحەکی سۆزە، کەوا لەو ڕووە چەسپا
هەر زێڕی ئەکێشاو و، کشاوە بە دووادا
بڕوانە گلێنەی، کە ئەوەستێ بە هەموو ڕوو
زاناو و نەزانی، وەکوو یەک دڵ بە خوا دا
باقێکی وەنەوشە و گوڵ و سونبول، بە سەما خست
سەبر و هونەر و هۆشی، بە سەودایی لیقا دا
ڕزگاری چ بن، مەست و بەخۆژیو و گرفتار؟
کاتێ، کە خەلەی خاڵ و خەتی بەر ڕەشەبا دا
ژیکۆناسناوی ئەدەبی، چ هەرایێکە لە شوێن ئاگری دیدار!
یا مەحکەمەیی ڕۆژی دوات هات بە دووادا؟!