خاک و هەوایەکەی وەتەن، هەروەکوو سەر چوو بە هەبا
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
391 بینین
خاک و هەوایەکەی وەتەن، هەروەکوو سەر چوو بە هەبا
کەوتەوە باوەشی ڕەقیب، هەروەکوو قاوت و ڕەشەبا
ئەزانی چۆنە حاڵی دڵ، لەگەڵ گوڵی دەمی وەتەن؟
ڕاستە ئەپشکوون بە خودا، ئەم بە سەبۆ، ئەو بە سەبا
هۆزی بەسۆزی کوردی من، دەمێکە سەر بە زامەوەن
بۆ دەس و باوەشی وەتەن، بێجگە تەما، چ شک دەبا؟!
وەختە بخنکێ بێ هەوا، هەناوی بێ شەهیقە وا
خوێناوی پیس و پاکژی، دانەی سپیشی لا ئەبا
سپڵ و زگت چ هاتووە، لە خانە هێندە دانیشی؟!
گەڕیدە چەندە چاپوکن! تێتوە ئەپێچن لە عەبا
تۆی وەکوو پووش و کا لە شەو، کوردی پەرێشانی وەتەن
دوژمنە کێشای تەمەنت، چاوی خشاندە کارەبا
ئێستە خەریکی چی بڵێی، لەم هەموو ئاو و ئاگرە؟!
وا پڕە چاوت لە نەم و، هاتووە لووتت بە لەبا
بێکەسی وەک ئێمە وەتەن، خۆشی لە تەبیاتی کەسێ
بێتو بکۆڵێ جگەرت، هەروەکوو میکرۆب لە تەبا
بۆ دڵی ڕووناکی چەمەن، نەغمەمە ڕاجیناسناوی ئەدەبی، هاتە جۆش
لە مێشکی خۆ دەئاخنن بیری بەهێزم، ئودەبا!