هاتوچۆ
لە کتێبی:
نسێ
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
1 خولەک
488 بینین
لە کلۆری دارێکەوە
سەرنجم ناردە ژوورەوە
وەختێ سەرنجم هاتەوە
ئەویش وەک دار پیر پیر بووبوو
لە شەبەقی زامێکەوە
سەرنجم ناردە ژوورەوە
وەختێ سەرنجم هاتەوە
دەنکە گێلاسی گرتبوو
لە کەلێنی هەورێکەوە
سەرنجم ناردە ژوورەوە
وەختێ تەماشام هاتەوە
ڕەهێڵە و ڕێژنەی پێ بوو
لە درزی ساماڵێکەوە
سەرنجم ناردە ژوورەوە
وەختێ چاوانم هاتنەوە
هەزار پەپوولەی باڵ شینی
عەشقیان پێ بوو
لە کونەبای خەونێکەوە
سەرنجم ناردە ژوورەوە
وەختێ سەرنجم هاتەوە
سروەی مۆر و
تەمی سەوز و
نامەیەکی تەڕی پێ بوو!
سەرنجم ناردە ژوورەوە
وەختێ سەرنجم هاتەوە
ئەویش وەک دار پیر پیر بووبوو
لە شەبەقی زامێکەوە
سەرنجم ناردە ژوورەوە
وەختێ سەرنجم هاتەوە
دەنکە گێلاسی گرتبوو
لە کەلێنی هەورێکەوە
سەرنجم ناردە ژوورەوە
وەختێ تەماشام هاتەوە
ڕەهێڵە و ڕێژنەی پێ بوو
لە درزی ساماڵێکەوە
سەرنجم ناردە ژوورەوە
وەختێ چاوانم هاتنەوە
هەزار پەپوولەی باڵ شینی
عەشقیان پێ بوو
لە کونەبای خەونێکەوە
سەرنجم ناردە ژوورەوە
وەختێ سەرنجم هاتەوە
سروەی مۆر و
تەمی سەوز و
نامەیەکی تەڕی پێ بوو!