دەستەیێک ئیمانفرۆشان کەوتنە ناومان وەک دەڵاڵ
وەرگێڕاوی شیعرێکی تورکی لەسەر مەولانا خالید
لە کتێبی:
ڕۆحی مەولانا خالید
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
2 خولەک
554 بینین
حەزرەتی مەولانا کە لە هەموو قەلەمڕەوی موسلمانانا ناوبانگی ڕۆییوە و بەڕاستی فەخری کوردانە، ئەمانەوێ تەرجەمەیەکی حاڵی بنووسین. هەر چەندە کە بە هەموو زوبانێکی ئیسلامی مەدایح و ویلایەتی نووسراوە بەڵام هێشتا بە زوبانەکەی خۆی هیچێکمان لە ناودا نییە. وا خوا یار بێ، ئێمە کەمێکمان لە شەرحی حاڵی ئەو نووسیوەتەوە؛ پەڕەی ژینی پێ ئەڕازێنینەوە وا ئەنجا لە شکڵی ڕیسالەیەکدا لە چایی ئەدەین. لەم چەندانەدا جەمیل سائیبی خوشکەزام، هێندی پەڕە کاغەزە کۆنی بۆ هێناوم، وەک دراوی کۆنی عەنتیکە بەقیمەتن. لەو ناوەدا قەسیدەیەکی شاعیر ناوداری تورک کیچەچی زادە عیزەت مەلا کە بە تورکی بۆ حەزرەتی مەولانا خالیدی کوردی نووسیوە چەنگم کەوت. وا کردوومە بە کوردی، هیوام وایە فەیز و بەرەکەتێکی وای تیا بێ هەرچی بیخوێنێتەوە چاوی ڕوون بێتەوە، دڵیشی بگەشێتەوە. ئەمەش شیعرەکەیە بە کوردی:
دەستەیێک ئیمانفرۆشان کەوتنە ناومان وەک دەڵاڵ
کورە کور و حاڵە حاڵ، ئەم خەڵکەیان هێنایە حاڵ
پڕ لە بازاری ڕیا بوو دین و ئیمان وەک کووتاڵ
سەد شوکور زاتێک کە بازاری ڕیای کردە بەتاڵ
حەزرەتی خالید لە ڕووی ڕوخساری «ڕین»دا بوو بە خاڵ
ئاستانەی خولدە زوو کەن فَادْخُلُوها خالِدينعەرەبی
شاهـ عەبدوڵڵای بوزرگی قوتبی قیتعەی دەهلەوی
ئەو چرای دینە و موجەدید، خالدیش وەک پڕتەوی
ڕۆحی جیسمی ئەهلی دین، جانی جیهانی مەعنەوی
نوورێکی ئیمانی عیرفانی هێنایە سەر زەوی
ئێستە دونیا سەربەسەر ڕووناکە نەیماوە شەوی
خالیدە ئەو نوورە، نامەرد! فَادْخُلُوها خالِدِينعەرەبی
دەستگاهی عیلم و عیرفانە تەریقەی نەقشەبەند
ئابی حەیوانە، شیفایە بۆ گرووهی دەردمەند
مایەیی ڕەسگارییە بۆ تالیبانی موستەمەند
نەفس و شەیتان تێک ئەپێچی بۆ خۆت ئەبەستیە کەمەند
ڕابیتەی پارێزگارە، وەک تەلەسمی دێوبەند
خالیدە وا جێی ئەمانە، فَادْخُلُوها خالِدينعەرەبی