دیسان دیاری دولبەرێ وەک مەشعەلوستان دای دیار

شیعری حەزرەتی مەولانا خالید کە خۆی بە کوردی فەرموویەتی، پیرەمێرد هێندێ گۆڕیویەتی.
لە کتێبی:
ڕۆحی مەولانا خالید
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  486 بینین
دیسان دیاری دولبەرێ وەک مەشعەلوستان دای دیار
نوور بوو لەسەر کێوی ئوحود تۆمار بە تۆمار ئاشکار
خۆش خۆش نەسیمی عەنبەرین، بۆن خۆشی کردووە سەرزەمین
وەک ڕائیحەی گوڵعەنبەرین یا نافەیی میشکی تەتار
بێ وادە ئیمشەو ڕۆژ هەڵات یا نووری جانان سات بە سات
ڕووناکی کردوە ڕووی بیسات، «فِي اللَّيْلِ يُولِجُ النَّهَارعەرەبی»
پڕ بوو لە نوور دەشتی نیقا، گوایە حەبیبی مەهـ لیقا
«ليلاً علي السَّلع ارتقي من نورِةِ القاعُ استنارعەرەبی»
بڕوانە کێوی شارەزوورشوێن، توری تەجللی کێوی توور
دونیای سەراسەر کرد بە نوور، هاتوونە تەسبیح بەرد و دار