زنجیرەی خواجەکان

لە کتێبی:
ڕۆحی مەولانا خالید
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 6 خولەک  672 بینین
خودای گەورە بە حەققی ناوی ئەعزەم
بە نووری سەییدی ئەولادی ئادەم
بە سۆزی سینەیی سددیقی گەورە
بە سەلمان و بە قاسم هەر بە دەورە
بە شای لەشکرشکێن کەڕڕاڕی حەیدەر
بە زۆری قۆڵ ڕوخاندی دەرکی خەیبەر
لە مەیدانی غەزادا «زولفەقار»ی
بە عیزرائیلی، مەرگی لێ دەباری
بە تازە سەروەکەی باغچەی نبووەت
چڕای ڕوونی شەبوستانی فتووەت
حەسەن ئەو ڕێبوارەی ڕێی ئیلاهی
شەقی هەڵدا لە تەختی پادشاهی
بە نەوباوەی گوڵستانی ڕیسالەت
بە شۆڕەسواری مەیدانی بەسالەت
حوسەین ئەو سەروەرەی بەزمی سەعیدان
سوپەهسالاری سەرتیپی شەهیدان
بە نووری چاوی زومرەی ئەهلی بینەش
لە ناویان نا مەداری ئافەرینەش
عەلی کونیەی کە «زين العابدينعەرەبی»ە
کەوا نوتفەی حوسەینە و فەخری دینە
بە کانی سافی دین و مەنبەعی نوور
لە خەزنەی فەیزی خوادا بووە گەنجوور
محەممەد باقرە کێوی مەفاخیر
لەبەر زانینی ناویان ناوە باقیر
بە حەققی «مجمع البحرينعەرەبی»ی ئەنوار
کە سددیق و عەلی بۆی بو بونە یار
بە حەققی ئەهلی بەیتی فەخری عالەم
درشت و ورد، ژن و پیاویان بە سەرجەم
یەکی کەشتی زلی دەریای یەقینن
بە عیززەت پشتیوانی ڕووی زەمینن
بە سەرمەستی پیاڵەی لامەکانی
ئەڵێن غەوواسی دەریایی مەعانی
کە مەشهوورە بە ناوی قوتبی بوستام
لەسەر ئەم خەتمە ئیتر شۆرەت و نام
بە مەستی «بوالحسنعەرەبی» لەو جامی عیشقت
بە تەرتیب کەوتە سەر ئادابی مەشقت
بە حەققی بووعەلی ئەو قوتبی فاییق
بە خواجە یۆسف ئەو غەوسەی خەلاییق
بە «عبدالخاقعەرەبی»ی ئەلبورزی تەمکەین
ئیمامی پێشەوایانی ڕەهی دین
کە پێیێکی نەنا فەرخوندە ئەختەر
بە غەیری شوێنی پێی پاکی پەیەمبەر
بە حەققی خواجە عارف کانی مەعنا
بە مەحموود ئەو شەهەی ئیقلیمی دانا
بە تەمکینی عەزیزی پیری «نساج»
گەیاندیە چەرخی باڵا گۆشەیی تاج
بەحەققی خواجە بابایی سماسی
کە ببوە ڕۆژی بورجی حەق شوناسی
ئەمیر سەیید کەلالی پیری کامیل
کە غەیری فیکری خوای نەکەوتۆتە دڵ
بەحەققی پیری پیرانی بوخارا
کە بەو بوو سەنگی خارا زەڕڕی سارا
«بهاء الدين والدنيا محمدعەرەبی»
کە ئەم ڕێگای هیدایەی کرد موجەددەد
بەبێ نەقشی ئەمەندە سەر بڵندە
لە تۆوە ناوی شاهی نەقشبەندە
ئەوەندە کاری عالەم بەو ڕەوایە
خیتابی خواجەیی موشکیل گوشایە
بە قوتبی حەق «علاء الدينعەرەبی»ی عەتتار
کە بەو دەکرێتەوە زۆر قوفڵی ئەسرار
بە پیرێکی کە چەرخی پێ دراوە
بەوە، یەعقووبی چەرخی ناونراوە
بە حەققی ئابڕویی پیری ئەحرار
کە زیب و زینەتە بۆ مەسلەک و کار
بڵێم چی من لە ئەوسافی کیڕامی
وەهای پێ ووتووە مەولانایی جامی
مەقامی خواجە ژوور وەهم و گومانە
لە باڵای حەددی تەقریر و بەیانە
دڵی دەریایی ئەسراری ئیلاهی
تنوکێکی ئەوە لە مانگ تاکو ماهی
بە خواجە زاهید ئەو پیری سەفا کێش
بە ڕوح بەخشیی مەولانایی دەروێش
بە حەققی خواجەیی ڕۆژی بیدایەت
نواندی دورجی ئەسراری نیهایەت
بە ڕۆژی ئاسمانی ئەرجومەندی
خیتامی خواجەکانی نەقشبەندی
کە بۆ بادەی موحیبەت بوو بە ساقی
دوڕڕی دەریای عیرفان خواجە باقی
بە ڕێبواری تەریقی بێ نیهایەت
بەسەر تیپی سوپای ئەهلی دیڕایەت
بە سەرچاوەی هەموو سیڕڕی نیهانی
کە سیڕڕی ئەو بە تەنها تۆ دەزانی
بە دەریای پڕ جەواهیری مەعانی
بە سالاری موحیتی کامەڕانی
سەوادی هیند بە نوری ئەو بوە ڕەوشەن
لە ڕووی ئەو «هیند» بوەتە «وادییی ئیمەن»
بە نوری دیدەیی فارووقی ئەحمەد
کە بەو شەرعی «محمد» بوو «مُجَدَّدعەرەبی»
چرای ڕێی دەستەیی باریک بینان
سوپەهسالاری فەوجی نیک بینان
بە کەس ناپێورێ سەرکەوتنی ڕێی
کەسیش ناتوانی بێتە نەخشی بەر پێی
بە هەر دوو دیدەی ئەو غەوسی «قەییووم»
سەعید «عُرْوَةِ الْوُثْقَيٰعەرەبی»ی مەعسووم
بە شێخ «عبدالاحدعەرەبی» وەک نەجمی «ثاقبعەرەبی»
«محمد» عابیدی والا مەناقیب
بە «سيف الدينعەرەبی» و سەیید نور «محمد»
بە «شمس الدينعەرەبی»: حبیب اللە: ئەرشەد
بە پیری ئێمە پیری ئەم زەمانە
کە ڕیی بینینی کەوتە ئاستانە
لە غەم ئازادە هەرچی کەوتە داوی
لە خواوە شاهـ «عبداللهعەرەبی»یە ناوی
کەمالاتی بە کەس نایەتە تەقریر
وەکوو ئەوسافی قەت نایێتە تەحریر
غەریب و بێکەسم بمبەخشە خوایە
کە لێخۆشبوون لەدەست غەیری تۆ نایە
لە دەرگای ڕەحمەتت ڕێگایێ دەرخە
لە ڕێی داماویدا ئەم پیرە سەرخە
لە تۆوە هەرچی دەستی کەوت نیگاهێ
سەفای هەر دوو جیهان ناکڕێ بە کاهێ
لە هەوری ڕەحمەتت باران بەجارێ
بەسەر ڕوحی عەزیزاندا ببارێ
تنوکێ - دوای ئەوان - بۆ من دەوایە
ئەگینە کەوتەم و کارم لە دوایە
ئەزانم چاکەیێکم نەبوە بۆ خۆم
بەڵام وا ئۆممەتی پێغەمبەری تۆم
لە کردەی خۆم خەجاڵەت هات بە سەرما
نە ڕێی عوزر و نە ڕێی پاڕانەوەم ما
ئەمەندە شەرمەسارم من لەو و لەم
کە کەس نەمبینێ بمنێرە جەهەننەم
بەڵام تۆ خۆت کە بمبەخشی بەبێ پرس
بەوە ڕستگار ئەبم نامێنێ لام ترس
لە لایێکیشەوە کردوومە بڕوا
کە مەئیووسی نییە بۆ ڕەحمەتی خوا
ئەمەم بۆ مایەوە ئومێدەوارم
کە خۆت فەرمووتە من «آمرزگارمفارسی»
لە دەست پیرێژنێ فەرهادکوژی چەوت
ستوونی بێستوونی هیمەتم کەوت
یەکێکی حەقپەرەست و دۆستی عالەم
بە کۆچی دوایی ئێمەی خستە ماتەم
لە دەریای فیکرەتی، گەردوون حوبابێ
لە عیلمی لەوح و حەرفێکی کیتابێ
ئەمەندە شارەزای ئەسراری تەنزیل
وەهام زانی کە مامۆستای بوو جوبریل
ئەگەر سەد گوڵشەنی ڕاز گوم بوایە
لە پڕ دیسان ئەو ئەیهێناوە کایە
مەبەست عیلمێ نەبوو ئەو لێی نەزانێ
بە دەرسی ئەو مونەووەر بوو جیهانێ
ئەجەل کە داوی بۆ ئەو خەڵکە دانا
نەکەوتە داوی وا مورغێکی دانا
سزایە چەرخ سەری شین کا لە ڕێدا
لە مانگ و ڕۆژی سەد پەروین فڕێدا
لە چاوی ئەختەران خوێن وا ئەبارێ
لە خوێنا بێستوون سوور بوو بەجارێ
وەرە خالیدناسناوی ئەدەبی ئیتر شوکری خودا کە
سەبووری بۆ بەڵای وا گەوڕە چاکە
بە وەعدەی خوایی ئەجری حەق بە یاد کە
بە ڕوحمت ڕوحی ئەو ناشادە شاد کە
ئەجەل وا دوابەدوای ئەیخاتە ژێر خاک
ئەگەر شاهـ و گەدایە، گەر بەدەو چاک
ئەجەل بۆ ڕانی ڕانی ئێمە گورگە
بزانە عومری نوحیش ئاخری مەرگە