ئەی من لە جەفا و سزا دووری
لە کتێبی:
ڕۆحی مەولانا خالید
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
480 بینین
ئەی من لە جەفا و سزا دووری
بێزار و وەڕست لە کامەرانی
بۆ چیم ئەکوژی لە بێکەسیدا
بێ باک مەبە تازە نەوجوانی
تا کەی، منت ناکەوێتەوە بیر
وام زانی کە یاری میهرەبانی
مادام کە لە دوورییا نەمردم!
وا باوەڕ دەکەم بە سەخت گیانی
تۆ پێم بڵی من بە کێی بەیان کەم
شەرحی ئەلەم و غەمی نیهانی
تۆ هەر وەرەوە فیدای تۆ بێت
یەکسەر هەموو ئارەزووی جیهانی
لەوساوە کە تۆی لە دەست بڕیووم
مەغروورە فەلەک بە نوکتەزانی
یەعقووبکەس لە گۆشەی غەما کوێر بوو
یوسفکەس بە هەوای جیهانستانی