ئەم بەندەی بۆ شاهـ عەبدوڵڵای دەهلەوی وتووە

لە کتێبی:
ڕۆحی مەولانا خالید
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 6 خولەک  579 بینین
تۆ خوا سا بۆم بڵێن بەو شاهی جوانانە بە پەنهانی
کە زیندوو بوونەوە: عالەم، بە فەیزی هەوری نیسانی
هەموو دەستەی پەرستشکاری ئەو چاویان لە ڕێدایە
پەریڕوویان لەوێن وا موتریبیش کەوتە غەزەلخوانی
بە لەنجە و لارەوە سەرو و چەمەن دێن و دەچن یەکسەر
بەپیر ئەو پیرەوە وا دێتە ناو بەزمی گوڵستانی
قدومی مەرهەمی داخی دڵی لالەی جگەرسۆزە
نیگاهی داخە بۆ ڕوویی، لالە ڕوویانی غولامانی
ئەبا ئاوی لەتافەت لەو گوڵی تازەی نەپشکوتوو
ئەدا ئاوی خەجاڵەت بۆ نیهالاتی خەرامانی
لە ڕاستی قەددی ڕاستی سەروی ئازاد سەر فرۆ دێنێ
بە چاوپێکەوتنی، شمشاڵژەنە: شمشاد بە گۆرانی
هەموو جوانان لە ڕوویا ڕوو بە خوێنی دڵ ئەکەن سووراو
پەڕی تاووس پەرێشانە لەتاو جیلوەی پەرێشانی
گزنگی چاویە وا داویە لە نەرگس چاوی ڕووناکە
بە خاکی پێی ئەوە سونبول دەکا ڕەیعانی ڕەیحانی
بە یەکدا دێن هەرایانە بە دەعوای دولبەری دوو لا
لە نەوزادانی بوستانی و دڵارامی شەبوستانی
پەچەی لادا بە ئارایشتەوە دولبەر لە شکڵیدا
کە لەو نەقشی خودایە دڵشکستی حەسرەتە «مانی»
لە لایەکی تریش ڕەنگێکی وا دەنوێنێ باغچەی گوڵ
کە وەسفی نایەتە تەحریر و وا کەوتوومە حەیرانی
بە دەستی سەنعەتی خوا خامەیی قودرەت کە نووسیویە
لەسەر سەحنی چەمەن شیعری بەدیع و خەتتی ڕەیحانی
وەنەوشە ملکەچە، بۆ خاڵی جانان سوجدەیە پیشەی
لە شەرمی ڕووی، گوڵ وا ئاراقی خەجڵەتیە پیشانی
دەمی خونچە بە مەدحی ئەو دەمە ئەکرێتەوە هەردەم
بە تیلای چاوی، نێرگس ڕەنگی زەردە، حەددی خۆی زانی
ڕەشە ڕەیحانە خەتی لێوە، سونبول زوڵفی مەحبووبە
قەدی سەرویش لەگەڵ باڵای جوانان کەوتە هاوشانی
بە ڕووی پەڕڕەی گوڵا شەونم کە ئەدرەوشێتەوە هەروەک
بەسەر لەعلی یەمانی دانە مرواری «بەحری عوممانی»
بە فەڕشی سەوزی خوا پێداو لە زەمڕوت جوانترە چیمەن
لە ڕاستی لاڵە، لالە، کەم ڕووە یاقووتی ڕوممانی
دەمێ عیسا و دەمێ بای بەربەیانی هاودەمن دەم دەم
پەیامی مردوو زیندووکردنەوەی دا هەوری نیسانی
بە گریەی هەورەوە گوڵ پێکەنی ئەم گریە و ئەم خەندە
وەکوو مەعشوقی بێ پەروا لە ناڵەی عاشقی فانی
بە بۆنی گوڵ هەزاران چاوی کوێر کەوتوونەوە بینین
وەکوو یەعقووب بە بۆنێکی کراسی ماهی کەنعانی
سەمەندەر هاتنە سایەی، گوڵ ئاتەش ئاوی گوڵیان چەشت
بە جارێ هاتنە ژێر بەیداخی باخ، وەحشی و بیابانی
هەزاران گوڵ کە پشکوتون بە بایەکی بەیان هەروەک
دڵی دەستەی موریدان و نیگاهی قوتبی ڕەببانی
چرای ڕێی ئافەرینێش، ڕوژی بورجی دانش و بینێش
کلیلی گەنجی حیکمەت، خەزنەی ئەسراری سوبحانی
دەلیل و ڕێ نیشاندەر، شەمعی جەمعی ئەولیای ئایین
پەناهی پێشەوایان، قیبلەی ئەعیانی ڕوحانی
ئەمینی قودسی «عبداللهعەرەبی» شەهێکی وا نیگاهێکی
گەیشتە بەردی ڕەش ئەیکا بە لەعلێکی بەدەخشانی
ئیمامی ئەولیا سەییاحی ئیقلیمی خودا بینی
نەدیمی کیبریا غەواسی ناو دەریای خودا دانی
لە یومنی مەقدەمی ئەمنی یەمەن هیندووستانێکە
وەکوو وادیی ئەیمەن جێی تەجەللی فەیزی ڕوحانی
لە ژوور خەتی خەتاوە تاکوو ڕۆژئاوا نییە ئەمڕۆ
یەکێکی تر ببێ لەو پایەدا تا بێتە مەیدانی
ئەگەرچی مەنبەعی شوعلەی جیهان ئابادە دونیایێک
بەجارێ نووری تێدایە بووەتە مەشعەلوستانی
لە تیشکی ڕۆژی فەیزی شەمشەمەکوێرە نەبێ کوێرە
بە غەیری خێل کە دوو بینە ئیتر نەیدیوە کەس «ثانیعەرەبی»
لە دوای مەزهەر لە دونیادا ئەوە بوو سیڕری حەق مەزهەر
کەمالاتی زهوری کرد لەلای قەییومی ڕەببانی
چلۆن نازێ ببێ بو ڕۆژ تا بڵێ وەک ئەو جیهانگیرەم
لە کێویش نایە وەک ئەو هیممەتە دەعیەی گرانجانی
ئەگەر پێشکەوتووانی پێشوو ئەم ئەییامە بوونایە
لە مەجلیسیا ئەبوون بێ فاسیلە هەر بۆ «سەبق خوانی»
ئەوانەی وان لە بەر دەرگای سەفەریان شوێنی خۆیانە
لە خەڵوەتیان لە خزمەتیان وەر ئەگرن فەیزی ڕوحانی
بوزرگانی لە سەد دەفتەر لە سەد مەعنا لەبەریانە
کە ئەو دەرکەوت هەموویان دەبنە منداڵی دەبوستانی
گەلێکی وا هەیە لای «بوستامە»و یا «مەنسوور»
بە تەمکینن «أَنَا الْحَقعەرەبی» نابیەی یا جۆشی سوبحانی
لە ئەقتابی جیهاندا کەس نییە هاوشانی ئەو بڕوا
لەگەڵ ڕۆژا سوها چۆن بۆی دەگونجێ لافی درەخشانی
بە ڕوحی ئەو کە دەهلی باغی ڕوحانییە ئیتر
قەڵایێکە گوزەر ناکا بە لایا فکری نەفسانی
ئەگەرچی کافرەستانە بەڵام فەیزی وجودی ئەو
ئەوێی کردووە بە جەننەت نەک خیلافی نەسسی قورئانی
گوڵستانی هیدایەت، سیس و ژاکاو بوو لە دنیادا
بە جارێ فەیزی ئەوخستیەوە سەرسەوزی و شادانی
ئەگەر میعماری لوتفی قەسری ئیمانی سەر لەنوێوە
نەیهێنایێتیەوە مەیدان لەناو چووبوو بە وێرانی
هەتا نەمدیبوو بەرقاپی سەروکارم لەگەڵیا بوو
کە دیم فەرقی نەما خەڵکی عیراق و پیر و «ملتانی»
گەلێ توانجی ئەدا لێم ئەهلی توران و خوراسانی
کە بۆ چی ئەچیە «دَارِ الْكُفْرعەرەبی»ەوە گەر تۆ موسڵمانی
ئەیان گوت دەهلی زوڵماتێکی کوفرە من وتم ئەی دڵ
سکەندەر کەوتە ناو زوڵماتەوە بۆ ئاوی حەیوانی
بە تولی سوحبەتی ناو ئەولیای بەتحا و یەسریب دا
نەکەوتە دەست ئەوەی لێرە وەرمگرتووە بە هەرزانی
بە گیان و دڵ ببە بەندەی ئەگەر پێویستە ڕستگار بی
لە تەفرەی نەفسی ئینسانی، لەمەکر و فێڵی شەیتانی
ئەگەر چنگ ئەهریمەن کەوتایە، مۆری عەهدی ئەو ڕۆژێک
بە مێروولەی نەدەکڕی حاسڵی موڵکی سلێمانی
لەبەر بەدبەختی خۆی شایانە بکرێ ئەو سیابەختەی
لەوێدایە کەچی مەیلی دەگاتە عالەمی فانی
لەئیمێ پێی وتم وا من لەوێدام بۆ چی نایناسم
وتم ڕاستە ئەبوجەهلی، «محمد» بۆیە نازانی:
ئەوانە گەسکی بەردەرگای ئەدەن پێیان ئەڵێم ئامان
لەدەست خۆتانی مەدەن ئیکسیری ئەعزەم وا بە ئاسانی
نیازی بەندەگی ئەو وا لە دڵما ئاهـ!! کە نائەهلم
مەدەد یا ڕوحی شاهی نەقشبەند و غەوسی گەیلانی
لەتاوی بازی نەفسم هەر وەکوو پاساری دێم بۆ لات
چ خۆشە گەر لە چنگ بازی دەرێنی وا بە ئاسانی
سەگم کەمتر لە سەگ!! سا تۆیش وەرە بۆم بە، بە «نجم الدينعەرەبی»
تەماشایەکی حاڵم کە بە ئینسانی کە دەیزانی
بە ئاشنایی قبولم کە. بێگانەم لە خزم و خوێش
تەجەللی ئەحمەدی بنوێنە وەبزانە کە سەلمانم
بە ڕەنگێکی وەها گیانت نمونەی جانی جانانی
بەچاوی ئەهلی بینایان بەوێنەی جانی جانانی
لە پیاڵەی لوتفی تۆ با خالیدناسناوی ئەدەبیی لێو تینوو، تێرئاو بێ
کە ئەو لێو وشک هەڵاتووی تینوەتی و، تۆ بەحری عەممانی