نییەتی کەس وەکوو من یارێکی شۆخی هەمایون فەڕ
لە کتێبی:
ڕۆحی مەولانا خالید
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
702 بینین
نییەتی کەس وەکوو من یارێکی شۆخی هەمایون فەڕ
بە ڕوو ڕۆژێکی ڕووناک، بە خوو مانگی بڵند ئەختەر
بە قەد سەرو و بە ئاوڕ ئاسک، لەنجە و قەقەهەی وەک کەو
بە ڕیز لانەی دڵان پێوە، مەلەک شێوە، پەری پەیکەر
جەمین مانگێ، مەلەک بانگێ، ستەمکارێ، دڵ ئازارێ
بە خوو سەرکەش، فریشتەوەش، دووچاوی گەش، جەمال ئەنوەر
بە چیهرە توند و پڕ غەمزە، بە خەت سەبزە کە بەو تەرزە
دڵی عوششاقی خستە لەرزە، سوجدەی بۆ دەبەن یەکسەر
لە شەرمی گەردن و ڕوو، لێو و موو قەدی، شکستیان خوارد
سوراحی و ئاوێنە و فندەق، عەبیر و عەنبەر و عەرعەر
لە سیحری چاو و عیشوە و نازی ئەو، هەڵهاتن و ڕۆیین
لە سەر هۆش و لە لەش گیان و لە بەر ئارام، لە دڵ باوەڕ
لە ڕووی ڕووی ئاتەشین و عەنبەرین خاڵ و گرەی عەشقی
هەناسەم دووکەڵ و جەرگ ئاگر و لەش عود و دڵ مەجمەر
لە جەوری دووری و دەردی گرانی، ناهومێدی لەو
بە سەر خاک و بە چاو ئاو و بە دەم یاد و بە دڵ ئاگر
بە برژانگی ڕەش و غەمزە و نیگا، بۆ کوشتنی «خالیدناسناوی ئەدەبی»
لە گەردوشدایە پەیکان و خەدەنگی شەشپەڕ و خەنجەر