دوورە لێم، ڕۆژم شەوی دەیجوورە وا جارێکی تر

لە کتێبی:
ڕۆحی مەولانا خالید
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  734 بینین
دوورە لێم، ڕۆژم شەوی دەیجوورە وا جارێکی تر
دڵ بووە لالە لە داخی لالەڕوخسارێکی تر
باری قورسی جەوری دونیا کەم بووە گوایە لە پڕ
دوور لە تۆ داخی غەریبی بۆ بە سەربارێکی تر
وا یەخەی خۆم دادڕی وەک گوڵ لە قینانا کەوا
نەوگوڵی باغی دڵم کەوتە دەست ئەغیارێکی تر
بێ شعووری خۆمە دڵسۆزێکی وام جێ هێشتووە
موشکیلە دەستم کەوێ بەو ڕەنگە غەمخوارێکی تر
بێ وەفاییم کرد لەگەڵ یاری وەفادارێکی وا
میسلی ئەو نابێتەوە یار و وەفادارێکی تر
قامەتم چەوتایەوە جەرگم بە جارێ بوو بە خوێن
نووکی برژانگم پلووسکە بوو بە خوێنبارێکی تر
ڕەوت و ڕۆیینی هێند پەسندە، کەس نییە بڕوا وەها
کەو کە بیبینێ ئیتر ناچێتەوە ڕەفتاریکی تر
خالیداناسناوی ئەدەبی ڕیسوای لە لای جانان ئیتر قەدرت نەما
دڵ مەدە زینهار، هەر ساتێ بە دڵدارێکی تر