دوور کەوتمەوە بە داخەوە ئاخری لە ماڵی خوا

لە کتێبی:
ڕۆحی مەولانا خالید
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  903 بینین
دوور کەوتمەوە بە داخەوە ئاخری لە ماڵی خوا
دڵ وەختە پارچە پارچە بێ هێندە خەفەت ئەخوا
چۆنم دەویست کە جوێ بمەوە من لە کۆیی دۆست
ئەمما چە چارە خواستی ئەوەو ئەمرم پێ دەکا
ئەهلی سەفا لە حەسرەتی ڕێی «مَروە» مردووە
من چۆن بژیم ئیتر کە لە دەست چوو سەفای «صَفا»
زەمزەم ئەڵێ بوەستە لە جێی خۆت مەچۆ مەقام
بانگم دەکا، براکە! مەکە کاری نابەجا
لەم لایشەوە دوو دەست و دڵ و داوێنی گرتووم
ئەمکێشێتە تەوافی مینبەر و میحرابی موستەفا
لەم لایشەوە شەوقی «يثربعەرەبی» و لەولاوە هەجری بەیت
دڵ «کا»یەکە کە کەوتۆتە بەینی دوو کەهرەبا
«خالیدناسناوی ئەدەبی» کە دۆست لە ماڵی دڵا جیلوەگەی هەیە
بۆچ غەم دەخۆی لە ماڵێ کە لێیەوە ئەبی جودا؟!