شەنگەبێری
لە کتێبی:
کڵپەی دەروون
بەرهەمی:
مەلا عەبدولڕەحمانی فاتیحی (1930-2002)
1 خولەک
396 بینین
چاوەکەم ئەی شەنگەبێری «مۆزە ڕێن»
نازەنین، باڵا سنەوبەر، چاو شەهێن
هەڵگرە شیرمەشک و ستڵە، زوو کە زوو
شوانە دڵ سووتاوەکانت چاوەڕێن
هەستە بۆ نێو مەڕ، وەرە با دەردی دڵ
چی دی لێکی ون نەکەین، پێکی بڵێین
بەردەبێر جێگەی مرادی ئێمەیە و،
شاهیدن ئەو بێ لەسەر وەعد و بەڵێن
دەست لە نێو دەستم بنێ با پێکەوە
لەو چیایە مەڕ بەرینە سەر شەوێن