گوڵ خەلعەتی لەبەر کرد
لە کتێبی:
کڵپەی دەروون
بەرهەمی:
مەلا عەبدولڕەحمانی فاتیحی (1930-2002)
1 خولەک
424 بینین
بەهارە کەوتە زاری، هەر غەزەلخوێنە بولبول
بە دڵێکی شاد و خوڕڕەم، بڵند بوو بۆ سەری چڵ
نەغمەی بەری بەیانی دەگاتە چەرخی گەردوون
عاشق دەبێ وەها بێ، ئەگەر تەڵەب بکا گوڵ
فەسڵی بەهارە عاشق، شیوەن دەکات و دەگری
تەسکین دەبێ بە ماچێ، شەڕاڕ و ئاوری دڵ
شێواوی زوڵفەکانت غارەت دەکا دڵ و دین
ئەی سەروی دڵستانم، ئەی خەرمەنی گوڵ و موڵ
شیرینە بەرگی داران، قەوس و قوزەح شەبیهن
وەک قامەتی گوڵئەندام، نەرم و تەڕ و شل و مل
گوڵ خەلعەتی لەبەر کرد، نەورۆزە فەسڵی گەشتە
خونچەی دەمی ترازا، بە دەم سەباوە چڵ چڵ
ماچێ لە لێوی ئاڵت، دەوایە بۆ دەروونم
قەترێک لە عارەقی ڕووت، بڵاو دەکا خەمی دڵ
ئەو یارە دڵڕفێنە بە ناز و عیشوە فەرمووی:
ئەی «فاتیحیناسناوی ئەدەبی» گوڵی تۆم، دوو دەستی خۆت بکە مل