هەر لێدە تۆ تەپڵی سەفا

لە کتێبی:
کڵپەی دەروون
بەرهەمی:
مەلا عەبدولڕەحمانی فاتیحی (1930-2002)
 2 خولەک  473 بینین
گوڵزارە دەر و دەشتی هەموو باخ و گوڵستان
فیردەوسە لەنێو ئەهل و، دێهاتی شەجەرستان
تاقانەیی دەهرە چ عەجەب شۆخ و جوانە!
سەرکردەیی عەزرایە لە کورد و عەرەبوستان
بێزارە لە من، ڕوح بە فەنا ڕۆیی لە تاوی
بێ هۆش و سەراسیمەیە وەک تیفلی دەبستان
بۆ سەیری جەماڵی مەهی ئەو دڵبەرە شۆخە
پاک دێن و دەچن پیر و جەوانی عەجەموستان
وەک چاهی زەنەخدانی ئەوە چەشمەیی کەوسەر
وەک عاریز و ڕوخساری دەچێ، شەمعی شەبستان
ئەی خاکی دەرت مەرهەمی ئێشی دڵی پڕ جۆش
تاکەی بە دڵی زار، بناڵم وەکوو مەستان
هەر لێ بدە تۆ تەپڵی سەفا، وەک حەتەمی تەی
بێ فائیدەیە بۆ منی دوور و دەسەوستان
ئەی ئانکی بەرابەر بە دەم و ڕوویی قەشەنگت
«شرمنده شده چین و شیراز و بلوچستانفارسی»
«در جوش و خروشند می و ساقی و عاشقفارسی»
سەرو و سەمەن و سۆسەن و باخ و چەمەنستان
پوختەی هەموو ئەم دەفتەرە گەر بۆتی دەنووسم
مەدحی لەبی لەیلایە، لەنێو جەنگەڵی «سۆستانشوێن»
وا «فاتیحیناسناوی ئەدەبی» گرتی لە شیعر شوێنی ئەدیبان
وەک نالیکەس و سالمکەس، وەکوو مەولایی چورستانکەس