سۆفی وەرە دانیشە

لە کتێبی:
کڵپەی دەروون
بەرهەمی:
مەلا عەبدولڕەحمانی فاتیحی (1930-2002)
 1 خولەک  426 بینین
بولبول! وەرە ئەوڕۆکە چ غەوغایە لە گوڵشەن؟
دەنگی چەقەنە و بادەیی سەهبایە لە گوڵشەن
موتریب! بە فیدات بم وەرە بۆم لێدە دەف و نەی
هەر بەزمی مەی و شادی و هەڵڵایە لە گوڵشەن
دڵ، کۆیلەتە شێواوی گوڵی حوسن و جەماڵە
سووتاوی هەنار و دەمی لەیلایە لە گوڵشەن
قومری سیفەتم، ناڵەمە بێزار و حەزینم
دڵ وەک مەلی سەرچڵ، لە نەوادایە لە گوڵشەن
عاشق وەرە ڕابوێرە تەمەن تاوێ بە خۆشی
هەر حۆری و غیلمانە، تەماشایە، لە گوڵشەن
سۆفی وەرە دانیشە، ئەگەر تالیبی فەیزی
سەرو و سەمەن و قامەتی ڕەعنایە لە گوڵشەن
گوڵ بەرگی لەبەر کرد و چەمەن خەلعەتی پۆشی
سەد قەوس و قوزەح عاشقی تووبایە لە گوڵشەن
دڵبەر، کە وەکوو تاوسە، گەهـ سوورە گەهێ شین
هەر وەک گوڵی خۆش دیمەن و زیبایە لە گوڵشەن
خۆ «فاتیحیناسناوی ئەدەبی» هەردەم وەکوو پەروانە لە جۆشە
وەک بولبولی بێچارە و شەیدایە لە گوڵشەن