پایزم شڕ کرد
لە کتێبی:
کڵپەی دەروون
بەرهەمی:
مەلا عەبدولڕەحمانی فاتیحی (1930-2002)
2 خولەک
530 بینین
پایزم شڕ کرد منی پیر و ڕزیو
فەسڵی زستان هاتەوە بۆ منی هەتیو
بێ کراس و بەرگ و پێڵاو و کەوام
هەڵدەلەرزم بێ پەنا و جێگە و پەسیو
ڕۆژ لە مزگەوتێ بە تەنیا و بێ ڕەفیق
شەو لە ژوورێم، کەس نەناس و کەس نەدیو
هەر وەکوو داری ڕزیوی کۆنەساڵ
بێ ددان، عەینەک لەچاو، قامەت چەمیو
نووری چاوانم نەماوە، دار بە دەس
ژینی گەنجیم لێ ونە و، کەوتە نەدیو
ڕۆژییە ئەوڕۆ بە نازێک بێتە لام
بێ، بڵێ چۆنی کوڕە تەڕپۆشەکەی «ئەحمەد بریوشوێن»؟
من لە ترسی بەفری زستان وا کزم
ساردە، وەک ئەو بەفرە پلاری کچەتیو
پیری گەرچی نیعمەتی خوایە، بەڵام
قاتڵە بۆ پیاوی بێ مەئوا و بژیو
دەک بە سندانی دڵت بێ، دەوڵەمەند
پاشی مردن، بۆ چتە تۆ زێڕ و زیو؟
شوکری نیعمەت لازمە بۆ هەرکەسێ
پیری بۆ خۆی ڕەحمەتە، بۆنی گەنیو
بەعزە پیرێک هەن، چرای ماڵی شەوان
پیری واش زۆرن کەسیف و نانەجیو
لەشکری پیری هجوومی کردمە سەر
ئێسکی ڕەق نەرمە، وەکوو گۆشتی کوڵیو
خۆزگە پیریم قەت نەدیبایە لە کەس
شێری نێر پیر بێ دەڵێن: ڕێویی بەزیو
زۆر لەمێژە بەختەکەم بۆی نووستووە
ئەو فریشتە نایەتە هۆدەی تەپیو
خوایە نەمگاتێ نەخۆشی ناشکوری
مەنزڵ و ماڵم تەلان، بێ دۆڵ و شیو
ئەی خودا! ئەی خالقی جنن و بەشەر
ڕۆژی مەرگم، ئەو سەگە نەمدا فریو
ڕۆژی واوەیلا بە فریادم بگەی
«فاتیحیناسناوی ئەدەبی» بێ چارەیە و مات و ڕزیو