پاڕانەوە

لە کتێبی:
کڵپەی دەروون
بەرهەمی:
مەلا عەبدولڕەحمانی فاتیحی (1930-2002)
 1 خولەک  289 بینین
ئەی خودای بێ میسل و مانەند و غەفوور
ئەی خودای بەخشندەیی عەقڵ و شعوور
ئەی خودای قەههار و غەففار و ڕەئووف
ئەی خودای سەتتار و جەببار و عەتووف
بیکە خاتر حەوسیفاتی بەرزی خۆت
خۆش ببە لە گوناهی زۆری عەبدی خۆت
ڕووڕەش و ئابڕوتکاو و بەدڕەوشت
ناتەوان و بێکەس و بێ دۆست و پشت
نیمە جێیەک بیکەمە پشت و پەنا
هەر ئەتۆی جێگەی ئومێد و جێی پەنا
وا پەنام هێنایە دەرگای ڕەحمەتت
تۆش خودایی، خۆت و لوتف و نیعمەتت
قەبرە تەنگ و تارەکەم بۆ بکەی بە باغ
پڕ لە نوور کەی مەنزڵ و هۆدە و وەتاغ