مبحث الشَّفاعة

لە کتێبی:
عەقیدەی مەرزیە
بەرهەمی:
مەولەوی (1806-1882)
 6 خولەک  748 بینین
«مِنْها الشَّفاعَةْ و تُسْتَبَانُعەرەبی
لِمَنْ ٲذِنَ لَهُ الرَّحْمانُعەرەبی
مِنَ الٲنبياء مِنَ المؤمنينعەرەبی
رَزَقَنا الله منها ٲجمعينعەرەبی»
لەو سەروەختی سەخت حەشر و داروگیر
پیر وەسە منداڵ، منداڵ دەوێ پیر
ئەنبیای عیزام پێش و پەس یەکسەر
کەس بۆی دەس نادا پێ بنێتەوبەر
هەر زەلزەلەیە و وەلوەلە و وەی وەی
نەفس نەفسییە هەر کەسێ بۆ خۆی
تا ساحیب ڕوتبەی مەقامی مەحموود
«سر اندر سجود دل اندر شهودفارسی»
«يَسْمَعُ «ٳرْفَع رٲسَكْ، قُلْ تَسْمَع،عەرەبی
ٳشْفَعْ تُشْفَعْ سَلْ تُعْطَ» فَيَرْفَعْعەرەبی»
دەیێتە و دیار، چلۆن خۆر هەڵێ
ئەو هەر «ٲمّتی ٲمّتیعەرەبی» دەڵێ
«يَشْفَعُ يُشفَعْ فی كل الٲنامعەرەبی»
مۆئمین و کافر تەمام خاس و عام
بۆ کافر بۆ فەسڵ قەزا بە تەعجیل
تەخفیفی سەختیی ئەو ڕۆژ و تەهویل
بۆ موئمین لەبۆ عەفوی سەییئات
بۆ زیادی و ڕەفع دەرەجەی جەننات
«شِفاء القلوب لكلّ المَرْضیعەرەبی
مِنَ ضَوْء الضَّحی اسْتَضِیء «فَتَرْضی»عەرەبی»
ڕەحمەت بۆ هەموو عالەم یانی: وا
مەقامی مەحموود ئەعزەم یانی: وا
لەودوا جڵەو مورەخخەس دەکرێ
ئەزانی ئیزنی شەفاعەت دەدرێ
«كُلُّ نبی لٲمَّتِهِعەرەبی
وَ كُلُّ شيخ لِشيعَتِهِعەرەبی»
برا بۆ برا، سەدیق بۆ سەدیق
«هاكذاعەرەبی» تەحقیق واجبە تەسدیق
وەختێ دەس بڕیا لە هەموو لایێ
نۆگەی ڕەحمەتی حەق تەعالایێ
ڕەجا و شەفاعەت حەزرەتی ڕەسوول
بۆ کەبیرە وەک سەغیرە مەقبوول
ئەگەر برسیتە و دووری لە تێری
«واتقوا يوماً لا تَجْزیعەرەبی» تێری
جووعی تۆ بەوە غەیرە مەدفووعە
«لا يُسْمِنْ وَ لا يُغْنی مِنْ جُوُععەرەبی»ە
مەنعە دەلالەت، دەمی بۆ مەماڵ،
لە عوموومی «فی الاشخاصعەرەبی» و ئەحواڵ
«لَوْ سُلّمْعەرەبی» سەڵای تەخسیسی دەدەین
ئێمە بەقەدەر ئیمکان جەمع دەکەین
موسبیت با نافی، خاس دەگەڵ عامە
ئەڵبەت دەزانی موقەددەم کامە؟
زۆر کەس هەن وە بێ حیساب و عەزاب
دەڕۆنە بەهەشت؛ «فَنِعْمَ المآبعەرەبی»
کافر، موبالیغ، ئەر موعانیدە،
جومهوور دەفەرموون (فی النارعەرەبی) خالیدە
موئمین ئەر فاسق، ئەگەر موتیعە
خالید «فی الجنةعەرەبی» و ڕوتبەی ڕەفیعە
فاسق کەی؟ ئەوسا کە عەزاب بدرێ
یا عەفو بکرێ و بە جەننەت ببرێ
بەعزێ لە ئەعلام «ذوالعلم السّابغعەرەبی»
دەڵێن کافری ساعی و موبالیغ،
لە ئیجتیهاددا هیچ نەیکرد تەقسیر
سەعیی کرد حەقی هەر نەبوو دەستگیر
چون تەکلیف ناکا حەق لە تاقەت ڕەد
ئەو موبالیغە ناوێ موخەللەد
قەولی غەزالیچ «عليه الرحمةعەرەبی»
لە بەعزێ جێگە نزیکە بەمە
«وَٲمَّا الٲطفالعەرەبی» دەڵێت نەوەوی،
مەورید بێ بۆ فەیز سووری و مەعنەوی،
سەحیح بەهەشتین تیفلی موشریکین
«فَنِعْمَ المولی رَبُّ العالمينعەرەبی»
مومکینە لەسەر سەغیرە عیقاب،
گەورە عەفو کا هیچ نەدا عەزاب؛
فەزلی دەفەرمووت: کەبیرە نییە،
عەدلی دەفەرمووت: سەغیرە نییە
««يَغْفِرْ دُونَ» شِرْكْ مِنْ ذَنْب نَشَاعەرەبی»
با بێ تەوبەیچ بێ، «لِمَنْ؟ مَنْ يشاعەرەبی»
بەم شەرتە «مادونعەرەبی» حەڵاڵ نەزانێ؛
ئەگەرنە کوفرە، دەرمانی کوانێ؟
«عِنْدَنَاعەرەبی» کاسیب گونای کەبیرە
هەر وەکوو کاسیب گونای سەغیرە
ناوێ بە خاریج لە وەسفی ئیمان
یاخەیر داخڵ وێ بە کوفر و حیرمان
لە جەهەننەمدا نییە موخەللەد،
بەڵ بە مەحزی فەزڵ موخرەجە و موسعەد
کەنارێ بگرە تۆ لە ئیعتیزال
کەلامی خاریج پووچە و بێ مەئال
ئەسڵێکی مەخووف زۆر هەیبەتناکە
گومانم خەتمی بەم تەرزە چاکە:
بێ ئەمە دەلیل شەرعیت وێ دەسگیر
لە ئەهلی قیبلە کەس مەکە تەکفیر
ئەر «بَرّعەرەبی» ئەر «فاجِرِعەرەبی» فەرق مەکە، هەموو
«صَلِّ خَلْفَهُم وَ عَلَيْهِمُعەرەبی»
«للهعەرەبی» لیباس نەهی لە مونکەر
ئەمر بە مەعرووف زەریف کە لەبەر
کە چاوت پێ کەوت مونکەرێکی کرد
یەکێ، دەفعی کە، لە گەورە تا ورد
بە دەس، بە زوبان، یاخۆ بە جەنان
«وَهذا الآخر ٲضعَفُ الايمانعەرەبی»
«نعوذ باللهعەرەبی» جەزای نەوێنی
ئەو حاڵە: مونکەر تۆ نەیبوغزێنی؛
«ٲضعف الايمانعەرەبی» کە ببڕێتەوە
هەر کوفرە دیتر بەسەر ڕێتەوە
پەناهـ بەر خودا لەوەی کە نەدوێ،
عاجزیچ نەوێ، کەیفی پێ بجوێ!
ئایەی شەریفەی «لا يَضُرّكمعەرەبی»
لە ئیشتیباهدا زۆری کردن گوم
مەعنایان تەواو نەزانی چییە؟
خسووس بوێنین ئەم شرووتیییە
«شرطُهُ ان لا يؤدّی الیعەرەبی
فتنة، وَ ظُنّ اَنْ تُقُبلاعەرەبی»
تۆ بێ ئازا وە چاک بکێشە تێغ
تا تێدا دەچی هیچ مەکە درێغ
«وَالله ستّارْ لاَ تَجسَّسُواعەرەبی
وَلاَ تٲمَنوا وَلاَ تَيْٲسُواعەرەبی»
تەقوا بەکارە بۆ من و تۆ و ئەو
«ثُمَّ نُنَجّی الّذينَ اتَّقَواعەرەبی»
خولاسەی تەقوا کە کەوتە پێوار
با نەوبەی بۆتەی تەوبە بێ ئەمجار
سیمی مەغشووشت چاک بتوێنەوە
لە دەس غەل و غەش خۆت بسێنەوە
«هَدی ٳليها بِٳرشادهعەرەبی
و يَقْبَلُها مِنْ عبادِهِعەرەبی»
«فضلاً وَ رَحْمَةْ جناب الكريمعەرەبی
حبّذا اللطفُ الخفّی العَميمَعەرەبی»
تەفرەی ئەم تەوبەی واجیبە تا کەی؟
عومری سۆزوو کوا ئەو سۆزووی دەخەی؟!
موحیببی مەحبووب حەقیقیی ئەقدەس
حوببی تائیفەی تەواوبینی هەس
دەرمان دە لە ڕووی «قُرُوحعەرەبی» و «جُرُوحعەرەبی»
پەڕۆ کە دڕیاگ بە تەوبەی «نَصَوحعەرەبی»
ئەر باز نەفسی شووم تۆ لە ڕێ نابا
تاقی «ٳنّه كانَ تَوّاباًعەرەبی»
سەد تەوبەت شکاند خۆت مەشێرەوە
قاپی گوشادە باز هەم بێرەوە
تۆ مەچۆ لە خەت «فاسْتَقِمْعەرەبی» ئەودەر
«مرحباً ٲهلاً سهلا يا قَدَرْعەرەبی»
عەلاحیدە و سەخت ڕێی مەلاحیدە
ڕێواز کۆمەیی «نفسّ واحِدَةعەرەبی»
ئەر سەد بار بێ بەیت هیچ ماڵت نەوێ
لەناو عەشرەتدا پەکت ناکەوێ
خۆت لە هاوبەیتی هاوماڵان نەخەی
نیمە بەیتێکیچ هەر چاکە، سا دەی
«سائِقَ الٲظْعَانْ نحوَ حَیّ طَیّعەرەبی
عەجەل نەک مەهەل ڕێی پێ ناوێ تەی
حەرەکەت کە بۆ بەرەکەت دەدا
بەرەکەت باز هەم حەرەکەت دەدا
«طَالَما كُنَّا نَسْمَعْ طَعْنَنَاعەرەبی
مِنْ وُشاتِنَا فَسُقْ ظَعْنَناعەرەبی»