ڕەتکردنەوەی قسەی تەبیعیون
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
2 خولەک
552 بینین
تەبیعیون ئەڵێن ئەم ئەرز و فەرش و هەم سەماواتە
تەبیعەت خاڵقێتی ئەم قسە بۆ ئێمە ئیسپاتە
نەفیی زاتی خودا حەتتا لە کەر پرسی ڕەزا نابێ
لە ئیسپاتی وجوودی ڕۆژی ڕۆشن قەت وەها نابێ
تەبیعی مام تەبیعی تۆ ئەزانی سنعەتی دنیا
لە هیچ کاتێ کراوە سنعەتێ بێ ئاڵەت و وەستا
تەبیعەت خۆی هەیە ئینکاری بوونی ناکرێ ئەسڵا
لەبۆ تەحریکی ئەو یەک فاعیلی گەورەی هەیە لەولا
لە ئینسانا تەبیعەت خەڵقە تا وەختی حەیاتی ئەو
لە کوێ باقی دەمێنێ گەر بە سەریا هات نەمانی ئەو
بەبێ بوونی وەسائیت ئاسمان هەر حەوتی وەستاوە
بەسەر موڵکی هەموو دنیا ئیحاتەی چەرخی خۆی داوە
زەویش هەر وا وەکوو گۆیی لەسەر عەینی بوخارێکە
لەمانە عەقڵ و مەنتیق مات و حەیرانە چە کارێکە
زەمین و ئاسمان و هەور و با و چەرخ و دەورانی
شوعاعی مانگ و ڕۆژ و سەبعەی سەییارە سووڕانی
تریشقەی هەور و گرمە و سایەقە و سەرمای زستانی
سەدای ڕەعد و بەرق و تەرزە و هەم تاوە بارانی
لە خەندەی گوڵشەن و فەسڵی بەهار و نەغمەی بلبل
لە حوسنی باغەوە بنواڕە چەند زیبایە ڕووی گوڵ
لە گەرمی فەسڵی هاوین و لە گۆڕانی تەبیعەتدا
گەڵاڕێزانی پاییز دێتە مابەینی لە تینەتدا
ئەگەرچی هەر یەکێ ئەسبابی بۆ داناوە بۆ ئیشی
وەلی یەک پەنجەی قودرەت لە ئیسپاتا ئەکا پێشی
کەوا بوو هەر خودایە خالیقی تەبع و تەباییع بێ
هەرەوهەر ئەو ئوستادی نەقش و کارخانەی هەر بەدایع بێ
تەبیعەت هەم سەبەب مەخلووقە بێ دەستەڵاتی ئەو
هەموو کەون و مەکان موحتاجی لوتف و هەم خەڵاتی ئەو
قەراری مەنتیق و قانوون و عەقڵی ئێمە هەر وایە
لە هەر کارێ لە دونیا و لە عوقبا هەر خودایە خوایە
تەبیعی ئەی تەبیعی تۆ لە بەحری جەهلەوە غەرقی
کە ڕێگەی حەق دیارە قەت نەبوو جارێ بکەی فەرقی
قسەی تۆ گەر بدەم نیسبەت بە «کەر»، ڕازی نییە وەڵڵاهـ
ئەزانێ فاعیلی موتڵەق کەسی تر نابێ «الا اللهعەرەبی»