عەشقی تۆ خەیاڵمە
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
651 بینین
لە عەشقی تۆیە بە دایم قسە و حیکایاتم
بە ناوی تۆیە هەموو دەفتەر و ڕیوایاتم
حەللالی موشکیلاتی من خەندەی لەبی لەعلە
کەلامی تۆیە لە مەعنا حەدیس و ئایاتم
بە یادی تۆیە ژیانم کیفایەتە بۆ من
بە لەفزی تۆیە لە هەردوو جیهان موهیمماتم
لە غەیری تۆ تەڵەبی حاجەتی لە کەس ناکەم
لە تۆ ڕەوایە ئومووری جەمیعی حاجاتم
ئەگەر خەیاڵی کەسی تر بەسەر دڵمدا بێ
بە یادی تۆوە ئەکەم مەحوی هەر خەیاڵاتم
بە جوز خەیاڵی تۆ موئنەس نییە لە خەڵوەتدا
بە جوز حەدیسی ڕوحی تۆ نییە مەقالاتم
کە زەڕڕە زەڕڕە ئەبێ عوزوی من لەژێر خاکا
بە زیکری ناوی تۆ مەشغووڵە لە جەمعی زەڕڕاتم
خۆراکی شامی من خوێنی دڵ لە دووری تۆ
لە ڕۆژی ئەووەڵی عەشقی تۆ وایە عاداتم
خەیاڵی خاوە خەیاڵت لە من بکەی «خادیمناسناوی ئەدەبی»
مەحاڵە حاڵی ببی تۆ لە حاڵ و حاڵاتم