وەڵامی میرزا عەبدوڵڵای شاعیر بۆ ئەحمەد شوکری

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 2 خولەک  586 بینین
ٲحمد اللهعەرەبی بۆ ئەحمەد شوکری
جێ شانازییە هەر فیکری بیکری
شوکری خوا ئەکەم بۆ ئەم نیعمەتە
کوفرانی نیعمەت لای من زەحمەتە
سەری هەر مووی من ببێ بە زوبان
شوکری ئەم شوکرەی پێ ناکرێ بەیان
کە ئەدیبی وای، کردووە بە یارم
بۆ ئەم نیعمەتە شوکر گوزارم
خۆش لەهجە و فەسیح، شیرین زوبانە
شیعری بە وردی مەلیح بەیانە
هەر بەیتێکی ئەو وەکوو ئیقلیمە
بۆ ئەهلی نەزەر هەموو تەعلیمە
نامەی شیرینت گەیشتە دەستم
بە بادەی یادت بۆیە وا مەستم
شەماڵ چرپاندی موژدەی تۆ بە گوێم
لە خۆشی ئەوە، نەمزانی لە کوێم
فەرەحی دایە دڵی غەمناکم
ڕەوشەنی دایە چاوی نمناکم
نامەت ئەنیسی مەحفەلی شادی
شیعرت جەلیسی لە غەم ئازادی
عیبارەت شیرین خۆش لەهجە و ئەدا
بۆ جەزبی دڵم وەک کا و کارەبا
عەیبم نابینی چاوی ڕەزاتان
وەسفم نووسرابوو کە دیم لەلاتان
مەخزەنی حوببە، سینەی سەفاتان
دایم هەر ئەکەم شوکری وەفاتان
من وا ئەبینی حوسنی زەننی تۆ
وەئیللا لە خار چۆن گوڵ ئەچنی تۆ
بە شوکری شوکری مەزاق شیرینم
مەخلەسی عەهد و وەفای دێرینم
بە تاڵانی برد پیری هێزەکەم
دووبارە غەمی قەوم هۆزەکەم
دەستم دەلەرزێ لە نووسین وەک بی
خەیاڵم پەرتە دەماغم تەپی
لە قسەی ناڕێکم ئەبێ ببووری
قەڵبم قەبووڵ کە خاوەن شعووری
ناقەی ناتیقەم ئەوا لێرە کەوت
لەبەر بێ هێزی ئەوا لە پێ کەوت
ئەدەب پەروەردەی ئەدیبی کوردم
خادیمناسناوی ئەدەبیی ئەهلی زانست و وردم