قەسیدەی خەڵقی بەشەر و ئەحکاماتی ئیدارەیان بۆ دنیا و ئاخیرەت
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
9 خولەک
880 بینین
ئەووەڵی دەفتەر بە ناوی خالیقی کەون و مەکان
عالیمی سڕی دوو عالەم ڕازیقی ئینسان و جان
بێ سەبەب، بێ واسیتە، بێ کۆڵەکە و هەم بێ حەماڵ
ڕاخەری فەرشی زەمین و ڕاگری نۆ ئاسمان
سانیعی بێ ئاڵەت و ئەسبابە بۆ هەر سنعەتی
لامیعی نووری ئیمانە بۆ قلووبی عاریفان
لەفزی کاف و نوونی کردە واسیتە مەیلی کە بوو
بۆ هەموو مەخلووقی عالەم هەم زەمین و ئاسمان
ئەمری حەق بێ حەرف و بێ سەوتە لەبۆ تەفهیمی عام
چونکی مەشهوورە لە کاتێکا کە فەرمووی «كنعەرەبی» «فكانعەرەبی»
مەیلی وا بوو «كنت كنزاً مخفياًعەرەبی» بێ ئاشکار
جیلوەیی ڕووی خۆی لە خاک و ئاوی ئادەم کرد عەیان
هەیکەلی ئادەم لە مشتێ خاک و ئاوا کرد بە قوڕ
جەوهەری ڕۆحی بە بەردا کرد بووە تەسبیحخوان
زەڕەیی زوڕڕیەتی دانا لە پشتی ئادەما
تا وەکوو یەک یەک بیانهێنێتە مەیدانی عەیان
گەوهەرێکی شەوچراغی خستە ناو پەردەی سەدەف
تێکەڵی دەریای کە کرد یەک قەترەی ئاوی نیساندەقی نائاشکرا
قەترەیەکی تر ئەخاتە سولب و ئەرحامی بەشەر
تا ئەبێتە شیرین و لەیلا و مەحبووبی جیهان
تا لە ڕووی لەیلا و شیرین مەوج ئەدا جیلوەی ڕوخی
سەد وەکوو فەرهادکەس و مەجنوونکەس دێنە ڕیزی عاشیقان
یەک بە یەک عالەم لە سەحرایی عەدەم دێنە وجوود
عەقڵی دانێ بۆ ئیدارە و ئەلبیسە و سوکنا و نان
مەیلی وا بوو خۆی بناسن بۆ ئیتاعەی ئەمری ئەو
ئینتیخابی کرد لە هەر قەومێ ڕەسوولێکی لەوان
ئیختیلافی ئەلسیتە و ئەلوان لە هەر قەومێ کە بوو
بوو بە پێغەمبەر لە هەر قەومێ یەکێکی هاوزوبان
هەر یەکێ بۆ ئەمری تەبلیغاتی ئەمر و نەهی خۆی
وەحی و ئیرساهات و ئیلهام و کیتابی دا بەوان
کەوتنە تەبلیغاتی عالەم هەر یەکێ بۆ قەومی خۆی
بەعزێ عاسی بوون و بەعزێ بوون موتیعی ئەمری وان
بۆ موتیعان وەعدەیی حووڕ و قسووری جەننەتە
دۆزەخ و مار و عەزابە بۆ گرۆهی عاسیان
چونکی جوزئی ئیختیاری داوەتە قیسمی بەشەر
ڕێی شەڕ و خێری لە ئەحکاما بەوان داوە نیشان
یەک بە جوزئی خۆیەوە مەسروورە یەک مەسئوولە پێی
مەحکەمەی عەدلی خودایە مەحکەمەی پێغەمبەران
هەر لەسەر ئەم شکڵ و ئەم تەرتیبە دنیا هاتە پێش
تا گەیشتە عەهدی مووسا بۆ حوکمڕانی جیهان
هەر لە تیفلی موعجیزەی دایێ لە ئاگر حیفزی کرد
تا نەجاتی دا لە دەست فیرعەون و هەم فیرعەونیان
هیجرەتی کرد و کە ڕۆیی بوو بە دامانی شوعەیب
ڕووی لە سەحرا کرد لە کاتێکا کە خۆی ببوە شوان
تا گەیشتە ئاگرێکی دوور لە وادی ئەیمەنا
مەوج ئەدا جیلوەی منەووەر بۆ هەموو کەون و مەکان
هاتە پێش و گوێی لە «فاخلععەرەبی» بوو لە ترسا ڕاچەنی
نوکتەی تەوحیدی گوێ لێ بوو لە ئاگر دەر زەمان
پێی کە گوت «اِني ٲنا الله لا تخفعەرەبی» اقبل لناعەرەبی
کەوتە سەجدە لەفزی شوکر و حەمدی هاتە سەر زوبان
خەلعەت و تاجی ڕیسالەت پێی عەتا کرد زاتی حەق
هەم یەدی بەیزا و عەسا بوو موعجیزی سیحری بەیان
ئەمری پێ کرا زوو گەڕاوە تا بکا ئیرشادی قەوم
تا بکا تەبلیغی ئەمری حەق بە قەومی قیبتیان
بۆ ئیدارەی قەومەکەی تەوراتی بۆ نازل کرا
تا بە ئەحکاماتی ئەو حاکم بێ بۆ سەر قەومەکان
عالەمیش مەسئولی ئەمر و نەهی ئەم ئەحکامە بوون
تا بە دەوری حەزرەتی عیسا گەیی دەور و زەمان
خەڵقی کرد عیسا موجەڕڕەد هەر لە مەریەم بێ پودەر
بۆ دیفاع و دەفعی شوبهە نوتقی دایێ دەر زەمان
دەورەیان لێدا لە مەریەم تۆ لە کوێ ئەم حاڵە چی
دایک و باوکی تۆ نەزانی قەت کەزانی بن ئەوان
حەزرەتی مەریەم ئیشارەی کردە عیسا بۆ جواب
خۆی بە ئەمری حەق سکووتی کەوتە سەر زار و زوبان
پێی گوتن عیسا کە من عەبدی خودام و هەم ڕەسووڵ
بێ پودەر خەڵقم لە دایکم تێ بگەن ئەی خزمەکان
خوا کیتابم بۆ ئەنێری پێی ئەکەم ئیرشادی قەوم
حەق منی هێناوەتە ناو مەسلەکی پێغەمبەران
هەر وەکوو مووسا ئەویش ئینجیلی بۆ نازیل ئەبوو
تا حەق و باتیل بە ئەحکاماتی ئەو بۆی بێ عەیان
ناسیخە ئینجیل و تەوراتیش بووە مەنسووخی ئەو
نەسخە نوسخەی جوملە ئەحکاماتی بۆ ئەهلی جیهان
مەحکەمەی عیسا و ئەحکاماتی ئینجیل هاتە پێش
دەوری مووسا تێپەڕی دەورانی عیسا بوو عەیان
بۆ شفایی «ئەکمەهو ئەپرەس» نفووسی کەوتە کار
موعجیزەی ئەحیای مەوتا بوو لەبۆ سیدقی بەیان
عالەمی دونیا ئیدارەی هەر لەسەر ئەم حوکمە بوو
تا گەیشتە دەوری ئەحمەد خاتەمی پێغەمبەران
تا لەناو پەردەی سەدەف ئەم گەوهەرە پەنهان بوو خۆی
زوڵمەتی کوفر و زەلالەت بوو کە پۆشیبووی جیهان
هاتە دەر چی بێتە دەر جیلوەی جەمالی ئافتاب
ڕەوشەنی دا شەرق و غەرب و بەحر و ئەرز و ئاسمان
تا لەگەڵ بۆنی بەهاری ڕەنگی ئیمکان نەقش ئەبوو
گەردی ڕێگەی جۆشی دا ئاساری ئەعیان بوو عەیان
بۆ شەرافەت حەسرەتی بۆ ئاسمان ئەخوارد زەوی
ئێستە بەم مەولوودە فەخری زۆرە بۆ سەر ئاسمان
شاهیدی بەزمی خەیاڵی لای کە دا پەردەی نیقاب
چاوی حەیران شەش جیهەت بۆ ئارەزوو ئەبووە بەیان
بۆ هەوایی سایەیی دەستی کەراماتی و عەتا
قەترەیی ئەشکی وەکوو باران ئەڕشت هەوری نیسان
لەم حزووری مەغیەبی پەردە بۆ ئەسراری زات
لەم زهووری جیسمە پەیدا بوو جەلای نووری جیهان
باسی ناوی ئەو بوو ئەسمای قیدەم کەوتە حرووف
باسی لێوەی بۆ کرا ئایاتی قورئان بوو عەیان
لەم جەمالە سوورەتی عیلمی ئەزەل نەقشی ئەبەست
لەم کەمالە مەعنەیی تەحقیقی ئینسان بوو بەیان
قەترەیە ئاوێ بوو خوا کردی بە دەریای موحیت
مشتە خاکێ بوو بووە یەک شوعلەی نووری جیهان
حەق لەوا بوو بە ئاشکار و ئەو لە حەق بوو ئاشکار
قەید و موتڵەق بوون بە لوتفی حەق لەگەڵ یەک هەم عینان
یەک وەرەق بو گوڵشەنی خوڕەم لە دەرسی ڕەنگی ئەو
یەک وەرەق بو گوڵشەنی خوڕەم لە دەرسی ڕەنگی ئەو
بۆ تەوافی ئاستانی کەعبەیی عولیایی ئەو
جانی پاکی ئەولیا پەروانە سا دەورانیان
تا لە جێگەی نەقشی پا نەقشی جەبین بوو لەم دەرە
مشتە خاکێکی نەماوە جێ سجوودی زائیران
هەر کەسێ بەو ئاشنا بوو، ئاشنا بەو بوو خودا
کەسبی نووری ئەو لە نووری حەق تەجەللایە عەیان
تا قیامەت گەر بنووسم، قەت تەواو نابێ ئەبەد
خاریقی عادات و ئەعجازی ئەگەر بکرێ بەیان
پرتەوی جیلوەی جەمالی ئافتابی مەعریفەت
ڕەوشەنی دا زوڵمەتی کفری هەموو کەون و مەکان
وەعدەیی وەسڵی لەگەڵ حەق هەمڕەهی بوو جیبرەئیل
بۆ عرووجی عالەمی باڵا ئەچوو بۆ لامەکان
بۆ شەوی «ٲسري بعيدهعەرەبی» دەعوەتی خاسانە بوو
..........دەقی نائاشکرا
تا لە جێگەی «لن ترانيعەرەبی» بوو ... ئەبیست
داخلی بەزمی حزووری خاسی حەق بوو بێگومان
هەر چی ئەسراری حەقیقەت بوو لە بەینی دۆستی
پێ عەتا کرد و خەڵاتی کرد بە تاج و هەم نیشان
موعجیزی خەسمانی بۆ بوو دەعوەیی پێغەمبەری
ئاهووی وەحشی بە تەسدیقی گوشادەی کرد زوبان
بۆ شکایەت وشتریش بۆ مەحکەمەی عەدلی ئەهات
سەنگ ڕێزە پڕ لە مشتی ئەو بووە تەسبیحخوان
گاهـ جاری بوو لە پەنجەی چەشمەی ئاوی حەیات
گاهـ ئەیکرد موعجیزەی «شق القمرعەرەبی» بۆ دوژمنان
ئاگری فارس کوژاوە ئاوی ساوا ون کە بوو
یەککە تازی عەرسەیی مەیدانی حەق هاتە جیهان
یەککە و تەنها سوارە غەرب و شەرقی دایە پێش
بۆی مەسەخخەر بوو هەموو دنیا بە ئەمری «كن فكنعەرەبی»
خەلعەتی قورئانی بۆ هێنا کە کاتێ جبرەئیل
تا بە ئەحکامی بکا حوکمی لەسەر ئەهلی جیهان
نەسخی دینی عیسا و مووسا بە دینی پاکی بوو
نەسخی ئنجیلیش بە ئەحکاماتی قورئان بوو عەیان
حافیزی ئەحکامی قورئان بوو خودا تا ڕۆژی حەشر
تاکوو تەحریفی نەکەن هەرگیز بە تەحریر و بەیان
گەر هەموو دنیا میدادت بێ لەبۆ تەحریری ئەو
یا قەڵەم بێ هەرچی مەوجوودە لە عالەم نەیستان
کاغەزی کەون و مەکانت بێ لەبۆ تەفسیری ئەو
عوشری میعشاری تەواو نابێ لە ئەعجاز و بەیان
دەم بە دەم جیلوەی نەسیمی لوتفی حەق بۆی جارییە
تاکوو بیپارێزێ ئەوراقی، لە ئافاتی جیهان
حەرف و ئەلفازی حەلاوەت بەخشی زەوقی تاڵییە
مەعتیاتی قووتی بۆ ئەرواحی هەر ساحێب دڵان
گوڵشەنێکی مەعنییە جیلوەی هەزاران نەوعی گوڵ
مەوج ئەدا دایم لەبۆ بەزمی حزووری بلبلان
هەر کەسێکی بۆنی کرد لەم گوڵشەنە یەک گوڵ بەسە
چونکی موستەغنی لە بۆنی هەر گوڵێکن عاریفان
هەر نیگەهـ حوسنی ئەدەب بۆ سەیری گوڵشەن بێنە کار
تا ئیجازەت دا لەبۆ، گوڵچنین تۆ، باغەوان
بەحری بێ پایان و قووڵە حەرف و لەفزی بێ کەنار
پڕ لە دانەی گەوهەری مەعنا لە ئەسدافی نیهان
هەر کەسێ غەوواسی ئەم دەریایە بێ پڕ دامەنی
گەوهەر و یاقووت و لەعلە بێ شک و شوبهە و گومان
ئەفسەح و ئەبلەغترینی هەر کیتابێ مونزەلە
ئەملەح و شیرینترینی هەر کەلامێک و بەیان
شەمعە بۆ زوڵماتی کفر و نوورە بۆ خانەی زەڵاڵ
بەرقە بۆ سووتانی ئەعدا، ئاگرە بۆ عاسیان
مەرهەمە بۆ زامی قەلب و هەم دەوا بۆ دەردی دڵ
هەر هەمە بۆ عوشرەت و عەیش و سرووری ئەحمەقان
شافییە بۆ هەر کەسێکی گەر دڵی بیماری بێ
کافییە بۆ هەر موهیمماتیک و ئەسراری جیهان
نارە بۆ جانی حەسوود و مونکیری ئەحکامی خۆی
نوورە بۆ دەهلێزی خەڵوەتخانەی هەر سالیکان
هادییە بۆ هەر کەسێ عامیل بە ئەحکاماتی بێ
هەم موزیللە بۆ هەموو گەردنکەشان و سالیکان
ڕۆژی ئەحکاماتی ئاوا نابێ تا ڕۆژی حیساب
باقییە ئەم مەحکەمەی عەدلە لەبۆ ئەهلی جیهان
تا قیامەت گەر بکەم وەسفی تەواو نابێ ئەبەد
خادیمناسناوی ئەدەبیم بۆ ئەو کەسەی بیکاتە ئەورادی زوبان