شینی وەفاتی زەعیمی کورد «شێخ مەحموود»

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 3 خولەک  871 بینین
شەوێ لە خەڵوەتی تەنها و جێگە بێ ئەغیار
ئەکەوتمە بەزمی تەماشای گوڵشەن و گوڵزار
شەپۆلی فیکر و خەیاڵم لە بەحری دڵ جۆشا
لە حاڵەتێ بوو کە نەیبوو لە هیچ حاڵ قەرار
لە حاڵی مەستییەوە کەوتمە سەحنی گوڵزاری
نەسیمی ئاگری سوزندە مەوجی چەشنی شەرار
لەجیاتی جیلوە لەسەر ڕووی گوڵ و گیا و لالە
هجوومی دووکەڵی ماتەم بە چەشنی تۆز و غوبار
دوو لێوی غونچە لەسەر یەک خەمۆشی ماتەم بوو
لە جۆشی ماتەم و حەسرەت دوو چاوی گوڵ خونبار
نە زەوقی خەندەیی غونچە، نە شەوقی ڕووی گوڵ
نەهاتە بەر نەزەرم شادیی لەناو گوڵزار
لیباسی تەعزیەتی نەوبەهاری پۆشیوە
چەمەن بە خۆیی و بە لالە و گوڵ و بەنەوشەی زار
لە جۆشی حەسرەتی ڕوخساری گوڵ کەوا زەردە
زوبانی ناڵەیی بلبل بە چەشنی هەوری بەهار
لە مەشقی ناڵەی بلبل، جگەر ئەوا بووە ئاو
بە داغی باغەوە دڵ داغداری بەرقی شەرار
بە چاوی حیرەتەوە دیم کە بلبلی مەحزوون
لە حەسرەتی گوڵی ڕەعنا بە ناڵە و هاوار
گەیشتە گوێم بە حەزینی سەدایی شیوەنی ئەو
بە پەڕ و باڵی شکاوی هەتاوەکوو مینقار
گوتم بە بلبلی بێچارە بۆ بە گریانی؟
منم شەریکی غەم و دەردی تۆ بە ناڵەی زار
موقیمی کیشوەری وەسڵی و بۆچی مەئیووسی؟
بە فەیزی حەزرەتی گوڵ بۆ ئەوەندە ئەکەی هاوار؟
جەوابی دایەوە ئەمما بە ناڵە و لەرزین
بە ڕووی خاکەوە غەڵتا و پێچی دا وەک مار
بە ڕەنگ و بۆنی گوڵستان مەبەستە دڵ هەرگیز
فریبی قەسری جیهان تۆ مەخۆ بە نەقش و نیگار
بە چاوی عیبرەتەوە تۆ نەزەر لە گوڵشەن کە
ئەڵێی بە خوێنی جگەر ئاو دراوە سێو و هەنار
بە نازەوە ئەڕوێ چەند هەزار لالە و گوڵ
وەفا و بەقای نییە تا سەر نەسیمی سوبحی بەهار
هەزار خەندە ئەگۆڕێ بە گریە لەم باغە
هەزار سوبح ئەگۆڕێ بە شامی بێ ئەنوار
چە ماتەمێکە لە باغ و لە ئاسمان و زەمین
چە شیوەنێکە لەناو عالەما بە لەیل و نەهار
یەکێ لە گۆشەنشینانی زاویەی گوڵشەن
جەوابی دایەوە گریا بە چەشنی هەوری بەهار
فەلەک لەبەر چی نەگری قەد نەبێ به کەوان
مەلەک لەبەرچی لە سۆزی جگەر نەکا هاوار
لیباسی شیوەنی شین بۆ نەپۆشێ جوملە بەشەر
زەمین بە ڕووی هەوا بۆ نەبێ بە تۆز و غوبار
وەفاتی حەزرەتی مەحمووده نەجلی کاک ئەحمەد
لە نەسلی پاکی شەهنشاهی ئەحمەدی موختار
سەدایی «ٲيتها النفس اِرجعيعەرەبی» گەر بیست
ڕۆحی گەیشتە مەقامی خسووسی ئەبرار
سوئالی کرد لە وەفات لە ڕۆژی تەئریخی
جەوابی داوە یەکی خەلقی عالەمی ئەسرار
بە سڕڕی «يغفرك اللهعەرەبیحسێبی ئەبجەد: ١٣٧٦هـ» دەرچوو تەئریخی
خەزانی ماتەمی مەحموودە گرتووەتی گوڵزار
منیش کە خادیمناسناوی ئەدەبیی ئەولادی ئەحمەدم یا ڕەب
ببەخشە جورم بە مستغفرين بالٲسحارعەرەبی