پەخشان

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 3 خولەک  901 بینین

لازمە بۆ بەنی ئادەم محافەزە و ڕیعایەت و دیانەت و مەبدەئی ئیسلامی و حقووقی بەشەر و ئەدەب لە مافەوقی خۆی بکا. حەق وایە ئینسان خوێندەوارتر بێ، ڕیعایەت زیاتر بکا «مع الٲسفعەرەبی» لەم عەسرە هەر چەند خوێندەواری زیاترە، ڕیعایەتی ئەمانە زۆر کەمتر ئەکرێ، بچووک لەجیاتی ئەدەب ئیستهزا و گاڵتە بە گەورە ئەکا، هەتتا ئەولاد نیسبەت بە باوکی هەر وایە. ئەگەر ئەڵێن لە سەدا سی و چوار ٣٤% ئەولادی باش ڕێک ئەکەوێ، ئەمە شازه وە شاز قاعیدەیی تێک ناچێ، لە زەمانی سەعادەتی حەزرەتی «محمدکەس (ص)» هەتا ئێستا چەند هەزار عولەمای ناودار خزمەتی ئەم دینی ئیسلامەیان کردووە، هەر وام دیوە و زانیوە کە هەر ئەجنەبی یەعنی گاور و جوولەکە تەقلیدی دینی ئیسلامیان کردووە «مع الٲسفعەرەبی» ئیسلامزادەکانی ئێمە زۆر بە باشی تەقلیدی گاورەکان ئەکەن و بەیانی نەزانین و جەهالەتی خۆی ئەکا و لەلایێ ترەوە شێخ به ناوی ئیرشادی دیانەتەوە عالەم ڕووت ئەکاتەوە ئەو عیلمەی کە ئەو ئیددعای پێ ئەکا، ناکەوێتە سەر کاغەز و بێ حەرف و سەدایە. هەر کەسێ بەم عیلمە، عالیم بوو لە عالەمی دونیا مەنزەوی ئەبێ و تەمەع لە ماڵی کەس ناکا، دونیا له نەزەریا وەکوو تەپاڵەیەک قیمەتی نامێنێ و دایم بە دڵ و بە زوبان مەشغوڵی زیکری خودایە، ئەم زیکرە بۆی ئەبێ قووتی ڕوح و دووبارە عالیمەکان بۆ تەمەع هەزار فتوا بە قیل ئەدەن، هەر چەند [قیل] یش شەرعە بەڵا بۆ زەروورەتێکی زۆر گەورە نەبێ جائیز نییە بۆ تەمەع ئەمە بۆ مەسئەلەی نیکاحێکە یاخود ئیشی فیتنەی پێ بکوژێتەوە، مین جوملە مەسئەلەی نیکاحی کچێکی حەڤدە ساڵی لە پیرێکی حەفتا ساڵی مارە ئەکەن، ئەمە خوا هەڵناگرێ، ژنیش لەگەڵ پیاو لە حقووقی ژیانی بەشەری فەرقی نییە، ئەگەر کوڕێکی حەڤدە ساڵی بیکوژن بە پیرێژنێکی حەفتا ساڵی ڕازی ئەبێ؟ زۆر تەسادوفی ئەم نیکاحە ناحەقەم کردووە کە کردوویانە، جا ئەم ژنە جوانە لای ئەو پیرە بێ عەقڵە، وەکوو ئەسیر وایە، ئەگەر زۆر بە نامووس نەبێ لەگەڵ کوڕێکی جوان، دەست تێکەڵ ئەکا هەتا نەتیجەی نامووسی خۆیی و قەوم و پیرەکەش ئەبا، جا لەوانەیە بیشیکوژن، زۆر جورمی تیا پەیدا ئەبێ، ئەم جۆرە ڕووداوانە لە لادێکاندا زۆره و لە شارەکانیشدا ئیشی قۆڕ هەیە، کچێک و کوڕێک حەز لە یەکتر ئەکەن، ئەنێرنە داخوازی کچەکە، باوک و باپیری کچەکە ئەڵێن ئەو کوڕە ڕەفیقی ئێمە نییە، ئێمە دەوڵەمەندین ئەو فەقیرە، جا ئەو کچەی ئەدەن بە دەوڵەمەندێک کە هیچ حەزی لێ ناکا، دایم لە ماڵەوە هەر بە شەڕ و ناڕێکی ڕائەبوێرن...