وەسفی شاری سولەیمانی

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 3 خولەک  946 بینین
سولەیمان حەشمەتی بۆ بانیی شاری سولەیمانی
لە عیززەتدا سولەیمان بوو بە حیکمەت ئاسەفی سانی
عەداڵەتپەروەر و جەم جاهـ و هەم خاوەن شکۆهێ بوو
لە زوبدەی تائیفەی کورد و سولالەی ئالی بابانی
بە ڕەحمەت چوو، لەپاشی ئەو غەریقی بەحری ڕەحمەت بێ
لە نەسلی ئەو گەلێ لەم جێگەیە کردیان حوکمڕانی
هەوای جانبەخشی ئەم شارە فەڕەحبەخشی دڵی زارە
عەبیرئامێزە خاکی بەردی وەک لەعلی بەدەخشانی
نەسیمی سوبحی دێ بەسەد عیشوە بەسەر گوڵشەن
ئەکا سڕی دەهانی غونچە فاش و عەتر ئەفشانی
لە ئەعجازی مەسیحا دەم ئەدا بادی سەحەرگاهی
لەبۆ ئەحیای مەوتا شاهیدی ئەو هەوری نیسانی
ئەڵێی سروەی لە کویی دولبەرا دێت و دەچێ هەردەم
لە نافەی زولفی مەحبووبانە بۆنی عەتر ئەفشانی
نموونەی سەرچناری چەشمەی کەوسەر کە مەعلوومە
ئەکا تەشکیلی جەننەت شێوەی باغ و گوڵستانی
چنار و سەرچناری بەس فەرەح ئەفزای غەمناکان
ئەکا گوڵزاری ئەو غیرەت فزای باغی ڕیزوانی
بە خامەی مونشیئی قودرەت چە زیبا نەشقی نووسینی
لە دەورەی حاشیەی باغ و چەمەن بەم خەتتی ڕەیحانی
لە فەرشی سەوزی گوڵشەنیا زومڕڕەد ماتەمی داگرت
گوڵاڵەی تێکەڵی سەوزی وەکوو یاقووتی ڕوممانی
لەسەر بەرگی گوڵا شەونم موهەییا بۆ تڵووعی ڕۆژ
چە ڕۆژی ئافتابی ڕۆیی مەحبووبی سولەیمانی
لە زولفی دولبەران دەدوێ گوڵی سونبول بە سەد حەسرەت
ئەدا سەرویش لەگەڵ قەددی جوانان لافی هاوشانی
ئەبەستن حەڵقەها وەک عەقدی پەروین جەمعی مەهڕوویان
لە هەر لایێ وەکوو جەننەت سفووفی حور و غیلمانی
لە جۆشی گریەیی هەور و لە خەندەی غونچەیی گوڵشەن
ئەڵێی مەعشووقی بێ ڕەحمە لە گریەی عاشیقی فانی
لە قەترەی ئاوی سافی سەرچناری چەشنی مرواری
ئەکا تێر ئاوی گوڵشەن نۆنەهاڵانی گوڵستانی
لە نەشئەی سەرچنار و ژێرچناری عاجیزە تەقریر
نەبوو حاسڵ لە تەحریرا لە وەسفی غەیری حەیرانی
دەرودەشتی بەهەشت ئایینی وەک دەشتی خەتا وایە
بیابان عەتر ئەفشانە لە نافەی نەوغەزالانی
مەلایە گوێژە مەندیلی بەفری ناوەتە سەر
سبووتی [زی جەناحەینی]، کەمەر سەوزی بەهارانی
فەلەک حەیرانی چەتری ئەرغەوانی گردی سەیوانە
لە عەکسی ئەو بوو ڕەنگی دامەنی سووری سبەینانی
ئەهالی هەرچی ئەیبینی ئەدیب و هەم هونەرمەندن
لە ئەوسافی حەمیدە کامیلن هەر فەردی ئینسانی
ئەدیب و شاعیری زۆرن لە عەسری ئەووەڵ و ئاخیر
کەلام و شیعریان قووتی ڕۆحە وەک ئاوی حەیوانی
لە جوملەی مازییا، چەند زاتی عالی هیممەتێ بوون
نەهەنگی بەحری عیلم و حیکمەت و مەحبووبی ڕەببانی
لەمانە حەزرەتی مەعرووفی نۆدێیی، لە ئەووەڵدا
ئیتر «خير الخلفعەرەبی» کاک ئەحمەدیش بوو ئەو بووە سانی
لە پاشا خالیدی کورد و مەلا وەسمان و ئەولادی
ستارەی ئاسمانی عیلمی باتین بوون بە ئەعیانی
لە کاتی «سالمکەس» و «کوردیکەس» لە مەیدانی جوانمەردی
ڕفاندیان گۆی هونەرمەندی لە مەیدانی سوخەندانی
خیرەد حەیرانی شیعری «نالیکەس» و «مەحویکەس» و «حەمدیکەس» بوو
مەلا حەمدوویی کوێریش هاتە بەزمی قافییە زانی
گەلێکی تر هەبوون شاعیر لە ئەووەڵدا هەتا ئاخیر
وەلی مەعزوورە خادیمناسناوی ئەدەبی چونکی نایانناسی نازانی