مەدح و پیاهەڵدان بەسەر شاری کۆیە و دانیشتووانیدا
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
4 خولەک
890 بینین
حەمدی بێ حەد هەم سەنایی بێ عەدەد تا ڕۆژی دین
لایەقی زاتی خودا خەللاقی گێتی ئافەرین
بارشی ڕەحمەت سەلات و هەم سەلامی بێ ژمار
بۆ ڕەوانی حەزرەتی سەرداری جەمعی مورسەلین
بۆ ڕەوانی چار یارانی ڕەوان کە ئەی خودا
ڕەحمەتت بۆ ئال و ئەسحابی و هەم بۆ تابعین
گەر مەدەد کا نازمی ئەم سیلسیلەی لەیل و نەهارە تا بکەم
نەزمی چەند شیعرێ لە وەسفی کۆیێ فیردەوسی بەرین
جەننەتە بۆیە ئەڵێن «کۆشوێن» چونکی لێی کۆ بوونەوە
سەف بە سەف غیلمان لە لایێ، هەم لە لایێ حۆری عەین
مەنبەعی سدق و سەفا، سەرچاوەیی عیلم و هونەر
مەوقیعی ئەسحابی زەوق و مەعدەنی ئەربابی دین
وەسفی ئەهلی کۆیە تەحریر و بە تەقریر ناکرێ
نوتق و خامەم عاجزن هەردوو هەتاکوو ڕۆژی دین
زۆر هەواخواهی غەریب و هەم جەلیسی بێ نەوان
ناسری مەزلوومن و هەم بۆ گەدایانن موعین
بۆ سەخاوەت حاتەمن هەر یەک لە مەیدانی کەرەم
بۆ شەجاعەت ڕۆستەمی زاڵن لەسەر نامووس و دین
سەفشکێنی عورسەی مەیدانی ڕەزم و کارزار
پەنجە بازێکن لە ڕووی هیممەت لەگەڵ چەرخی بەرین
لای ئەوان بەزمی زەفافە ڕۆژی مەیدانی نەبەرد
لالەزارێکە بە خوێنی دوژمنان ڕوویی زەمین
یەک نموونەی گوڵشەن و گوڵزارییە باغی ئیرەم
فەرقی ناکەی تۆ لەگەڵ گوڵزاری فیردەوسی بەرین
هەر کەسێ ئەم گوڵشەنەی دی پڕ بە دەم هاوار ئەکا
هذه جنات عدن فٲدخلوها خالدينعەرەبی
بۆ تەماشای گوڵشەن و گوڵزاری هەر گاهێ ئەچم
لەم دڵەی من مەحو ئەبێ سەودایی فیردەوسی بەرین
سەرو شمشاد و سنەوبەر عەرعەر و هەم نارەوەن
سەف بە سەف وەستاوە هەر وەک دولبەرانی نازەنین
شەنگەبی لافی وەکوو باڵایی دولبەر لێ ئەدا
بۆیە وا سەرشۆڕە دایم ڕووی خەجاڵەت بەر زەمین
عەرعەریش سەودایی گوڵ دێوانەی کردووە مەگەر
وا بە هەر دوو پێ لە زنجیرە بە زولفی یاسەمین
تووتی و دوڕاج و تەیهو و کەبک و بلبل نەغمەگۆ
چوو بە «با» لەم بەزمەدا ئەندووهی عوششاقی حەزین
چەهچەهەی بلبل سەدای قومری و بانگی تەزرەوو
خۆش ئەچێ بۆ گۆشی سوککانی سوپەهری هەشتەمین
بۆنی خاکی گەر بکا بێهۆشە هەر کەس تا ئەبەد
با هەڵەڕزێنێ لە شاخی تاکی میشکی بۆ زەمین
بۆ هەموو تیفلانی بوستانی وەکوو مورغی چەمەن
شیر ئەبارێ بۆ هەموویان وا لە هەر دوو مەمکی تین
چەندە ئەنواعی ڕەیاحین لەم کەنارەی جویبار
سەوسەن و لالە و بەنەوشە نەرگسی دیدە نمین
چەشمەی ئاوی وەکوو سەرچاوەیی ئاوی حەیات
وا لەژێر زوڵماتی سایەی خۆخ و زەردئاڵوو و تین
جۆی ئاوی هەر دەمێ جاری لەژێر سایەی گوڵا
قەترەیی ئاوی عەقیقە یا وەکوو دووڕی سەمین
هەر دەمێ ئەخوا سەمەندەر غوتە لەم جێگایەدا
هەر لە سایەی ڕەنگی گوڵ ئەو بووەتە ئاوی ئاتەشین
هەر سەحەرگاهێ نەسیمی جانفزا سروەی کەدی
وا بەسەر گوڵزار و باغ و بۆستان و هەم زەمین
ڕشتەی سونبول پەرێشان عەتر ئەفشانی دەکا
هەر وەکوو زولفی عرووسان تووڕڕەی خوبانی چین
نازی ئێوارانی مەحبووبانی هاتوچۆ ئەکەن
تۆ ئەڵێی ئەم شارەیە جەننەت ئەوانیش حۆری عەین
هەیبە سوڵتان و کەکۆن و شاخی باواجی ئەڵێن
بۆ سەفابەخشی سبەینان هەر وەکوو خولدی بەرین
هەر زەمانی یادی یاران و گوڵ و باغی ئەکەم
ئەشکی حەسرەت قەترە قەترە دێ لە چاوم بۆ زەمین
عوشرەت و دەردی قەدیمی وا لەگەڵ ئەحباب و یار
دێتەوە یادم ئەگۆڕێ لێم بە گریان و بە شین
تووشی دەردی غوربەتی کردم فەلەک بێ مروەتە
گەر ئەکەم یادی عەزیزان دێتە سۆ زام و برین
من کە ئاوارەی دیار و یار و دۆستانم خودا
لێم ببوورە عەبدی تۆم و ئوممەتی سەرداری دین
خادیمناسناوی ئەدەبیێکی پڕ گوناهـ و شەرمەزاری ڕوویی تۆ
فٲعف عني كل ذئب ٲنت خير الراحمينعەرەبی