ئەلفوبێ

لە کتێبی:
دەستووری زمانی کوردی
بەرهەمی:
تۆفیق وەهبی (1891-1984)
 12 خولەک  1348 بینین

1

زمان: پیشاندانی بیرمانە بە یاریەی کەلیمەوە، زمان شتێکە ئەبێژرێ و ئەشنووسرێ.

2

قسەکردن: دەرهێنانی هەندێ دەنگە.

3

نووسین: پیشاندانی ئەم دەنگانەیە بە یاریەی هەندێ ئیشارەتەوە.

4

کەلیمە: بۆ پیشاندانی بیرمان بە یاریەی قسەکردن و نووسینەوە کەلیمە بە کەڵک ئەهێنرێ، کەلیمە لە دەنگێ یان لە چەند دەنگێ دوروست ئەبێ. وەکو:

با

کەلیمەیێکە دەنگێکی تێدایە.

کردن

کەلیمەیێکە چوار دەنگی تێدایە.

سەربەرز

کەلیمەیێکە پێنج دەنگی تێدایە.

5

هجا: لە کەلیمەیێکا ئەو دەنگانەی بە یەکەوە بە جارێ ئەکرێن هجایێ دوروست ئەکەن، کەلیمەیێک لە یەک یان لە یەک پتر هجا دوروست ئەبێ؛ وەکو،

لە «با»دا هجایێکی یەک دەنگی هەیە.

لە «کردن»دا دوو هجا هەیە؛ هەر یەکی لە دوو دەنگ دوروست بوون.

لە «سەربەرز»دا دوو هجا هەیە؛ هجای یەکەم لە دوو، هجای دووەم لە سێ دەنگ دوروست بووە.

6

حەرف ئەو ئیشارەتانەن کە بۆ پیشاندانی دەنگ هەڵبەستراون. حەرفەکانی زمانێک پێکەوە پێیان ئەڵێن ئەلفوبێ.

ئەلفوبێی کوردی

7

ئەلفوبێی کوردی لە سی و پێنج حەرف دوروست بووە. ئەمانەن:

شکڵیانناویان
ءهەمزە
ببێ
پپێ
تتێ
تتٜتێی سووک
ججیم
چچیم
ححێ
خخێ
ددال
ددٜدالدٜال
ررێ
ڕڔڕێ
ززێ
ژژێ
سسین
ششین
ععەین
غغەین
ففێ
ڤڤێ
ققاف
کكکاف
گگاف
للام
ڵڶڵامڶام
ممیم
ننوون
وواو (ئو)
هـ (ە)هێ (ئە)
ییێ (ئی)
ێئێ
ـِئـِئي
ۆوٙئۆئوٙ
ائا

سنفەکانی حەرف

8

ئەم حەرفانە دوو سنفن:

1- حەرفی دەنگی

2- حەرفی حەرەکە

9

حەرفی دەنگی ئەوانەن کە هەر یەکێکیان بۆ دەنگێ دانراوە، بەڵام لە خۆیانەوە دەنگیان لێ دەرنایێ. ئەمانەن:

ء، ب، پ، ت، تٜ، ج، چ، ح، خ، د، دٜ، ر، ڕڔ، ز، ژ، س، ش، ع، غ، ف، ڤ، ق، ک، گ، ل، ڵڶ، م، ن، ووٙ، هـ، ی.

10

حەرفی حەرەکە ئەوانەن کە ئەخرێنە پاڵ حەرفە دەنگییەکانەوە بۆ ئەوە کە بەپێی چەشنی ئەو دەنگکردنە کە گەرەکە کار بە گەروو وە لێو بکەن؛ لەبەر ئەمە ئەبێ ئەم دوو سنف حەرفە بۆ پیشاندانی دەنگ یەک بکەون. حەرفی حەرەکە ئەمانەن:

ا، و، ۆوٙ، ە، ی، ێ، ـِي

حەرفی دەنگی

11

حەرفی «ح، ع، ق» لە ئەسڵی کوردییا نین، لە عارەبی وەرگیراون؛ عارەبەکان ئەم دەنگانە لەناو گەرووەوە دەرئەهێنن؛ لە کوردییا سووکتر دەرئەهێنرێن.

12

«پ، چ، ژ، گ» لە هەموو شێوەکانی کوردییا هەن.

13

«تٜ، دٜ، ڵ» هینی شێوەی سلێمانین؛ حەرفی «تٜ، دٜ» بۆ سووککردنی حەرفی «ت، د» لەباتییان بە کەڵک ئەهێنرێن؛ وەکو،

باوکتٜ لە کوێیە ئەم کاغەزە ئەدٜەم بەو.

14

«ڤ» هینی شێوەی سەرووە، بەڵام لە چەند کەلیمەیێکی کوردیی سلێمانیشا ئەبینرێ؛ وەکو،

ڤڕە حەڤدە

15

ئەگەر لە کەلیمەیێکا لە عەینی حەرفی دەنگی دوو دەنک یەک بکەون دەنگەکە بەهێز ئەکرێ؛ وەکو،

ختتە حەسسۆ کەللە

16

حەرفە دەنگییەکانی ئەلفوبێ هەر یەکە بۆ پیشاندانی دەنگێ دانراون؛ بەڵام سێ دەنگی کە هەیە کە یەکی لە دوو دەنگ دوروست بوون و پێیان ئەڵێن حەرفی دەنگیی لێکدراو. ئەمانەن: «ندندٜ»، «نگ»، «لڵ»؛ وەکو:

پەندپەندٜ دەنگ هەلڵا

«دٜ، گ» لێرەدا ئەتوانن جێی یەکتر بگرن، وەکو:

دەنگ، دەندٜ پەنگ، پەندٜ

17

بەم سێ دەنگە لێکدراوانەوە لە کوردیی سلێمانییا سی و چوار دەنگ هەیە.

حەرفی حەرەکە

18

حەرفی حەرەکە یانزەن و بەپێی دوروست بوونیانەوە دوو چەشنن:

1- حەرەکەی ڕووت

2- حەرەکەی لێکدراو

19

حەرەکەی ڕووت ئەم حەوت حەرفەی خوارەوەن، کە لەپێشا لە ئەلفوبێدا پیشانمان دابوون:

شکڵیانناویانوێنە
ائاساواحەرەکەیێکی درێژە.
وئوکوردحەرەکەیێکی کورتە.
ۆئۆپۆڕحەرەکەیێکی درێژە.
ەئەحەمەحەرەکەیێکی کورتە.
یئیسیروانحەرەکەیێکی کورتە.
ێئێدێڕحەرەکەیێکی درێژە.
ـِيئـِئيکِردِنکيردينحەرەکەیێکی کورتە.

20

حەرەکەی لێکدراو لە یەکدانی دوو حەرەکەی ڕووت دوروست بوون وە چوارن:

شکڵیانناویانوێنە
ووئوودوورحەرەکەیێکی درێژە.
یییئیئىىشیرشىىرحەرەکەیێکی درێژە.
وێويئوێئويگوێزگويزحەرەکەیێکی درێژە.
ۊیوئۊئیودۊردیور حەرەکەیێکی درێژە.

21

حەرفە حەرەکەکان هەرچەندە ناویان وەکو لە سەرەوە پیشان دراوە وایە، بەڵام دەمێ وا ئەخۆێنرێنەوە کە حەرفی ئەداتێ بن کە بە کەلیمەیێکەوە نەنووسابێ؛ وەکو،

«ان»ی ئەداتی گەل و «ەکە»ی ئەداتی تەعریفی مەعیەن بە تەنیا بن «ئان»، «ئەکە» ئەخوێنرێنەوە.

22

لە کەلیمەیێکا چەند حەرەکە ببێ ئەوەندە هجای تیا ئەبێ؛ وەکو،

لە کەلیمەی «کەڵانتەڕ»دا سێ هجا هەیە؛ چونکە حەرەکەی «ە، ا، ە»ی تیایە.

23

ئەگەر هیجایێک هەر دەنگێکی تیا بێ حەرەکەکەی ئەبێ لە دوایەوە بێ؛ وەکو،

کامە کاهوو ئە ئا

24

حەرەکەیێ ئەتوانرێ دوو دەنگی پێ بخوێنرێتەوە؛ وەکو،

دز بار بیر پووک

25

حەرەکەیێ ئەتوانرێ سێ دەنگی پێ بخوێنرێتەوە؛ وەکو،

بەرد کەوت گۆشت

26

لە هجایێک لە سێ دەنگ پتر نابێ.

27

حەرەکەکان بەپێی کاریانەوە دوو سنفن:

1- حەرەکەی پەتی

2- حەرەکەی دووڕوو

حەرەکەی پەتی

28

حەرەکەی پەتی، ئەم چوارەی خوارەوەن کە لە حەرەکە زیاتر بە هیچ نابن:

ا، ۆ، ێ، ـِ

29

لەمانە حەرەکەی «ي» ئەشێ هەڵبگیرێ لەناو دوو دەنگا، ئەگەر دەنگەکەی دوایییان حەرەکەیێکی لە پاشەوە بێ؛ وەکو،

#دەنِک: ئەم دەنِکە یان ئەم دەنکە

#ئاسِن: ئەم ئاسِنە یان ئەم ئاسنە

#فیعِل: ئەم فیعِلە یان ئەم فیعلە

30

بەڵام ئەگەر دەنگەکەی دواوەی حەرفێکی کەی لە دواوە نەبێ یان دەنگێکی کەی لە دواوە بێ هەڵناگیرێ؛ وەکو،

دەنِک پزِشک کِردِن

31

«ـِ»ی «بِ»ی ئەداتی سیغەی ئینشایی لەپێش «ـِ» یا «یان»ی بۆناوا ئەبێتە «ی»ی حەرەکە؛ وەکو،

بِخۆ بیخۆ بیانخۆ

حەرەکەی دوو ڕوو

32

حەرەکەی دوو ڕوو بێجگە لە حەرەکە پەتییەکان ئەوانی ترن کە لەچاو ئەو حەرفانەی لە کەلیمەدا ئەم لا و ئەو لایان ئەگرن گا ئەبنە حەرەکە و گا ئەبنە دەنگی.

33

حەرەکەی «ە، و، ی» ئەگەر لە لایێکیانەوە یەکێ لە حەرەکە پەتییەکان بێت ئەبنە دەنگی؛ وەکو،

دهۆک، هاوار، گەوهەر واوە، ناوێرم، گیرفان، گردی گۆپاڵە، ئەیکڕم

34

ئەگەر حەرفی «ە، و، ی» دوانیان یان هەرسێکیان لای یەکەوە بن بەپێی بوونی حەرەکەیێک لە پێشیانەوە یان لە پاشیانەوە ئەوەی ئەو لایەیان ئەبێ بە دەنگی یان بە حەرەکە.

ئەمجا بەپێی ئەوە هینەکانی تر حەرەکە یان دەنگی بوونیان مەعلووم ئەکا §3؛ وەکو:

کەڵهوڕ ئیهرام نای و چەنگ سەروی خەرامان

35

حەرەکەی لێکدراوی «وو، ی» لەناو دوو دەنگییا بن حەرەکەن؛ وەکو،

کەرکووک سەرین

36

ئەگەر ئەم حەرەکانە لە هەر لایێکیانەوە حەرەکەیێ بێت «ی» یان «و»وەکەی ئەو لایان ئەبێتە دەنگی؛ وەکو،

جیاووک پاییز کەرکووکییەکە

37

ئەگەر حەرەکەی «وو، یىى» لە هەردوو لایانەوە حەرەکە ببێت هەردوو «و، یىى»یەکە ئەبنە دەنگی؛ وەکو:

حەووا مەییانمەىىان

38

ئەگەر سێ «ی» یەک بکەون و حەرفی پێش «ی»ی یەکەم دەنگی بێ، «ی»یێکیان فڕێ ئەدرێ؛ وەکو:

لەباتی «ئەوان تانجیییانتانجىى‌ىان نییە»

«ئەوان تانجییانتانجىىان نییە» ئەنووسرێ.

39

ئەگەر حەرفی پاش «ی»ی سێیەم حەرەکە بێ هەر سێ «ی»یەکە ئەمێننەوە؛ وەکو:

دواییدواىى، دوایییاندواىىىان

40

ئەگەر دوو «ە» لای یەکەوە بن هەر کامێکیان حەرەکەیەکی لاوە بێت ئەوە ئەبێتە دەنگی و ئەوی کەیان ئەبێتە حەرەکە؛ وەکو،

بەهار گەوهەر لە هەڵماتەکە

41

حەرەکەی لێکدراوی «وێوي» ئەگەر لە پێشیەوە حەرفێکی دەنگی بێت، حەرەکەیە؛ وەکو،

گوێزگويز سوێسوي

42

ئەگەر لە پێشیەوە هیچ حەرفێ نەبێت یان حەرەکەیێ بێت «و»وەکە ئەبێتە دەنگی §33 وە «ـِي»یەکە بە حەرەکەیی ئەمێنێتەوە؛ وەکو،

وِسويس ئاوِسئاویس کاوِڕکاويڕ مێوِژمێويژ وِلڵانەويلڵانە

43

حەرەکەی لێکدراوی «ۊیو» ئەگەر لە دوایەوە هیچ حەرفێ نەبێت یان حەرفێکی دەنگی بێت حەرەکەیە؛ وەکو،

دۊردیور (بە شێوەی ڕۆژهەڵات یەعنی دوور).

44

ئەگەر لە دوایەوە حەرەکەیێ بێت، «و»وەکە ئەبێتە دەنگی وە «ي»ەکە بە حەرەکەیی ئەمێنێتەوە؛ ئەمجا هەڵگرتنیشی ئەشێ §29 وەکو،

چِوارچیوار، چوار شِوانشیوان، شوان

ئختیسار

45

ئختیسار نووساندنی دوو کەلیمەیە بە یەکەوە.

46

ئەگەر حەرفی دوایی کەلیمەی یەکەم دەنگی و حەرفی یەکەمی کەلیمەی دووەم هەمزە بێ، هەندێ جار ئەم هەمزەیە هەڵئەگیرێ و حەرەکەکەی ئەدرێ لە دەنگییەکەی کەلیمەی یەکەم؛ وەکو،

سەرێشە لەباتی سەرئێشە

47

ئەداتی تەواویی «ئە» هەمیشە ئەنرێ بە دوا حەرفی فیعلەوە، بەڵام ئەگەر دوا حەرفی فیعلەکە حەرەکە بێ هەمزەکە ئەگۆڕرێ بە «ت»، لە ئەمرا لەباتی «ت»، «ر» بە کەڵک ئەهێنرێ؛ وەکو،

ئەچمە ماڵەوە لەباتی ئەچم ئە ماڵەوە چووەتە ماڵەوە لەباتی چووە ئە ماڵەوە بچۆرە ماڵەوە لەباتی بچۆ ئە ماڵەوە

48

ئەگەر حەرفی دوایی کەلیمەی یەکەم حەرەکەی «ە» بێ هەندێ جار وە بەتایبەتی لە ئەداتی تەواویی «لە، بە»دا ئەم «ە»یە و هەمزەکەی کەلیمەی دووەم هەڵئەگیرێن؛ وەکو،

حەماغا لەباتی حەمە ئاغا لێوە لەباتی لە ئێوە بەمانە لەباتی بە ئەمانە