دڵ لە مەعموورەی جیهانا، مونتەخەب هەر تۆی دەوێ
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
1 خولەک
719 بینین
دڵ لە مەعموورەی جیهانا، مونتەخەب هەر تۆی دەوێ
وا لەناو چاهی زەنەختا، ئابڕوو گەر دەس کەوێ
دایێ لێڵاییی دوو دیدەم، دوور لە دیدەت دەفعەیێ
غەیری دەرگانەت، ئەگەر بێ، پێی خەیاڵم هەڵکەوێ
تۆ فیراقیشت لەلای من حوکمی نەزدیکی هەیە
ڕاستە خۆم لێرەم، بە مەرگت، ڕۆح و دڵ هەر وا لەوێ
دوژمنێکی چەند موهەییایە ڕەقیبی سەگ سیفەت
ڕۆژ و شەو بۆ مەلعەنەت قەت یەک دەقیقە ناسرەوێ
شەو دەڵێن دڵبەر نیشانەی «ليله القَدْرعەرەبی»ی هەیە
پەرتەوی ئەو نوورە، بۆچ جارێ لە کولبەم ناکەوێ؟
گەردنی دڵ کەوتە ژێر سەنگی فیراق و «سالمناسناوی ئەدەبی»ە!
وای لەژێر ئەم کێوەدا، چەند مەحکەمە و چۆن نانەوێ؟