نەسیمی سوبحدەم دەم دەم بەسەر مندا قەزا دێنێ
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
2 خولەک
680 بینین
نەسیمی سوبحدەم دەم دەم بەسەر مندا قەزا دێنێ
لە توڕڕەی چینی زوڵفی یارەوە موشکی خەتا دێنێ
لە هەمدەردانی ئەهلی دڵ، ئەمەلها بۆچی پەنهان کەم؟
دڵم بۆس و کەناری دڵبەری حووری لیقا دێنێ
ئەگەر گوڵگوون دەکا پەنجەی نیگارین، دڵ خەبەردار کا
لە تاسی دیدەیی تارم مودام ئەشکی حەنا دێنێ
هەوا حاسڵ دەکا دڵ، گەر لە غەم یەک لەحزە فاریغ بێ
بەڵێ، شیشە سەری خاڵی بێ، ئەڵبەتتە هەوا دێنێ
لە زەردیدا ڕوخم هەمزادی کایە و خەوفی ون ناکا
بە بێڕەنگی، لە جەلبی ئیمتیحانا، کەهڕوبا دێنێ
مولووکی تەنگدەستە، من نەبم، دڵبەر لەگەڵ ئەغیار
بەبێ ڕەنگی تەڵاکارم ڕەواجی شەهڕەوا دێنێ
خوداوەند نەقشی تەسویری لە دڵما حەک نەکا هەرگیز
بە یادی بێکەسی وەک من لە بەختا دڵگوشا دێنێ
لە سەیری گوڵشەنی ڕووی، هەر زەمان دیدەم خەتاکارە
نیگاهی جاویدانەی بۆ دڵم، تیری قەزا دێنێ
عەجەب ساحێب ئیعجازە و ساحیرە، یاران تەماشا کەن
بەبێ نێش، ئەژدەهای زوڵفی بە حەلقە سەر بە پا دێنێ
چ موشتاقم خەرامان بێ بە شۆخیی قامەتی سەروی
غوباری مەقدەمی، بۆ چاوی تارم، تووتیا دێنێ
حەکیم تا خۆی نەدا داروو، دەوایی عیللەتم نابێ
ئەگەر زەهریشە شیرینە، بە دەستی ئەو شیفا دێنێ
بە خاڵی مەسحەفی «سالمناسناوی ئەدەبی»! تەکاسول غەیرە مەقدوورە
بە ئەمری سیرعەتی کۆشش کە ئایەی «ماسَعیعەرەبی» دێنێ