فەسڵی هیجرت ڕۆح دەکێشی، وەختی قوربت دڵبەری!
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
2 خولەک
723 بینین
فەسڵی هیجرت ڕۆح دەکێشی، وەختی قوربت دڵبەری!
حەسرەتا بۆ خۆم و بەختم، هەردوو سەر غارەتگەری!
حەلقەیی زوڵفی خەمت میسلی کەمەندی ڕۆستەمە
کەچ نموودارە برۆت، وەک «ذولفیقارناوی تایبەت»ی «حەیدەر»ی
جوملە ئەجرامی فەلەک مەحون لە نوکتەی خاڵی ڕووت
مەهـ لە سەیری عاریزت، وەک من بە دایم موشتەری!
عەکسی ڕووت نەبوایە گەر، بۆچ ئابڕووی بەلقیس دەبوو
کەی بە «جەم»یان دا لە شێوەی لێوی تۆ ئەنگوشتەری
مەی لەسەر مەی بۆ دەدەی ساقی مەسینە، کافییە
مەست و بێهۆشم لەبەر ئیمایی دیدەعەبهەری!
«وای بر حالمفارسی» لەبەر خوونڕێزییی موژگانی یار
یەک بە یەک دڵدۆزە وەک پەیکانی تووسی نەوزەری!
شیعری من وەک شاهیدێکە، حوسنی مادەرزادی بێ
عاریزی، یەکسەر لە مەکری ماشیتە و زێوەر بەری
دەستزەنی ئەشعاری «خاقانیکەس»ی و غەیرم قەد نییە
قالە نیم، بدزم لە هەر سەترێ کەلامی «ئەنوەری»
شیعری کەس نانێمە ناو سەفحەی بەیازم تا ببم
میسلی خەڵقی نیمە ئەسڵەن حیلە و ئەفسوونگەری
دڵبەری سالمناسناوی ئەدەبی ئەگەر بێت و بچێتە مەیکەدە
سەربەسەر بەیعەت دەکەن پێی، بتپەرستی ئازەری!