ئەگەر زوڵمەت ببێ، زوڵفی سیاتە

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  492 بینین
ئەگەر زوڵمەت ببێ، زوڵفی سیاتە
حەساری چەشمەیی ئاوی حەیاتە
قەباڵەی موڵکی عیشقە، لێوی تیشنەم
لە باغی ڕووت تەڵەبکاری زەکاتە
لە میسری دڵبەری تەنگی دەهانت
شکستی قیمەتی قەند و نەباتە
بە حەلقەی کوفری زوڵفت تێکەڵە، دڵ
دەسا هەڵسە، دەخیل، وەختی غەزاتە
ئەگەر لەیلا سیفەت، شیرین زوبان بی
دووسەد فەرهاد و مەجنوون خاکی پاتە
بە مەرگی تۆ، لەپاش قەڕنێ لە قەبرا
بە دایم دیدەیی «سالمناسناوی ئەدەبی» لە ڕاتە