لە گریان چوو، هەمیسان خاوم ئەمشەو
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
1 خولەک
755 بینین
لە گریان چوو، هەمیسان خاوم ئەمشەو
بە خوڕ خوێن دێ لە چاوەی چاوم ئەمشەو
بە ناسۆر کەوتەوە، دیسان، برینم
سەری کرد باز لە جێی زووخاوم ئەمشەو
شەرارەی ئاگری دووری بەتاوە
عیلاجم کەن، دەخیل! سووتاوم ئەمشەو
نیشانەی مەرگمە، تەحقیق ئەزانم
لەسەر ڕوو زاهیرە جواناوم ئەمشەو
لە دڵ سۆز و لە سەر شۆر و لە چاو خوێن
لە حاڵی خۆم تەعەججوب ماوم ئەمشەو
بە زنجیری فیراقت قەیدە «سالمناسناوی ئەدەبی»
خەیاڵی زوڵفی تۆیە داوم ئەمشەو