شۆڕشی خستە جیهان، شوهرەتی ڕوویی نەمەکین

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  805 بینین
شۆڕشی خستە جیهان، شوهرەتی ڕوویی نەمەکین
بێن، بە یادی لەبی ئەو بانەمەکە، لەب بمەکین
لەم دەره ئێمە بە سەد گۆنە جەفا سەعبە بڕۆین
دەست و پا بەستە و ئوفتادەیی حوکمی فەلەکین!
مەکە ئەی دڵ! بە ئەبەد قەسدی وەزیفەیی جاران
ئیسمەن ئێستاکە لە ڕووی دەفتەری جانانە حەکین!
پشتیوانم هەیە بۆ مەعرەکە و جەنگی ڕەقیب
سەگی دەرگانەیی یار و منی غەمدیدە یەکین
«سالمناسناوی ئەدەبی» ئێمە لە یەما زەحمەتە سالم دەرچین
وا لە گێژاوی سروشکا بە شەنا وەک سەمەکین!