دوودی ئاهی سەحەرم ڕووی فەلەکی کردە سەحاب
لە کتێبی:
            دیوانی سالم
        بەرهەمی:
                سالم (1800-1866)
        
             1 خولەک
             1542 بینین
        
        
    دوودی ئاهی سەحەرم ڕووی فەلەکی کردە سەحاب
بە قەرارێ تەمی بەست، ماهـ و خۆری خستە حیجاب
شەرەری ئاگری غەم بۆچەکی وا خستە دڵم
ڕائیحەی عەتری وەسڵ، نابڕێ لێی بۆنی کەباب!
وام لەناو قولزومی عیشقا بە فەریبی دڵی شووم
دەگەڕێم هائیل و بێخود، بە مەسەل زەرفی حوباب