فەرهەنگۆکێک بۆ خوێندنەوەی ئەم نامەیە

لە کتێبی:
سەرنجێ لە زمانی ئەدەبیی یەکگرتووی کوردی
بەرهەمی:
عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ (1934-2019)
 6 خولەک  1180 بینین

[(با) بادینان. (بۆ) بۆتان. (س) کوردی سۆڤێتی. (لا) لاتینی. (ع) عەرەبی. (ت) تورکی.]

ئەسپ: هەسپ

ئارەزوو: رغبة (ع)

ئەوەی: ئەڤی

ئاوات: هیوا، هێڤی

ئێستا: نووکە، نهۆ، ڤێ گاڤێ

_ تا ئێستا: هەتا نووهە، حەیا نهۆ

ئابووری: ئیکۆنۆمی (لا)، اقتصاد (ع)

ئەژمێررێ: دەژمێرری، دێتە هێژمارتن

ئەدوێ: قسە دەکات، خەبەر ددات، دەدوێ، ئاخاڤێت، دپەیڤێت.

ئەوترێ: دەوترێ، دێتە گوتن، دبێژرێ

ئەڕوا: دەچێ، دچەت

ئاڵۆدەیی: سەودایی، تعلق (ع)

ئەگونجێ: دەشێ، دبیت

_ گونجان: شیان _ بوون

ئەنجام: نتیجة (ع)

ئەرخیتێکچەر: ئەرکیتێکچەر (لا)، هونەری میعماری

ئیکۆنۆمی: ئابووری

ئاخافتن: قسەکردن، دواندن، خەبەردان، پەیڤین

ئاگادار: ب ئاگاهـ، خەبەردار

ئەرک: ئیش، مهمة (ع)

ئێرە: ڤێرێ

بەڵام: لێ، بە _ لێ

بناغە: بنەڕەت، هیم، بنەستر، بنکە، شەنگستە

بیستوویانە: بهیستنە، ژنەفتنە

بەرەوپێشچوون: پێشڤەچوون

بتوانێ: بشێت، بکارەت

بەرهەم: انتاج (ع)

بڵاوکردنەوە: بڵاڤکردن

بەستراوە: گرێ دایە

بیرکردنەوە: هزرکردن

بزووتنەوە: بزاڤ، جڤین

بار: حال

بت: هەلامەت (با)، صنم (ع)

بتپەرستی: الوثنیه (ع)

بیر: هزر

بلیمەت: عبقری (ع)

بەداخەوە: مەخابن

بڵێ: بێژە، ببێ

بەرزەخ: سد (ع)

بەش: پشک، قسم (ع)

بەکار هێنرا: بکار هات

بنەچە: ئەسڵ

بەیانی: سبەهی، سەحەری

بەڵگە: دەلیل

بەرامبەر: ژ هەمبەر

بۆتە: بودقە (ع)

پتەو: قایم، مکوم

پەڕاندنەوە: دەربازبوون

پاڵپێوەنان: پاڵدان

پێشکەوتن: پێشڤەچوون

پێشکەوتوو: پێشکەفتی

پوختە: پاقژ

پوختەترینیان: پاقژترێ وان

پێش شۆڕش: بەری شۆڕشێ

پەلهاویشتن: تغلغل (ع)

پەرەسەندن: بەلاڤبوون

پەرە بسێنێ: بەلاڤ بت

پێداویست: پێویست، لازم

پێی دەڵێ: دبێژتە وی

پەیوەندی: علاقة (ع)

پێست: پیست، پۆست، چەرم

پەتی: سافی

پاشاگەردانی: بێپاشایی، تەڤلەڤی

پەیڤین (بۆ): قسەکردن، ئاخافتن

تۆزێک: پیچەک، هەندەک، کەمەک

تۆزێکیش: پیچەکژی ... هتد

تایبەتی: بەتایبەتی، خاسما، نەخاسم

تێگەیشتن: تێگەهشتن، فامکردن، سەروەختبوون (س)

تێکەڵ: تەڤ ل تەڤ (بۆ)

تر: دی

تریش: دی ژی

تیرە: تیر، ئیجاغ، فخذ عشیره (ع)

تەوژم: تیار (ع)

تاژیک: تاجیک، فارس (لێرەدا)

تێبینی: سەرنج، ملاحظة (ع)

تاق: تەنیا، تەنێ

تەمەن: عومر

تەشەنەی سەندووە: بەلاڤ بوویە

جیاواز: جودا، باشقە (ت)

جیاوازی: جودایی

جێگیر: ثابت (ع)

جۆر: توخم، نوع (ع)

جۆڵایی: تەڤن

چەشن: توخم، جۆر

چوارچێوە: ملبەند

چەوت: خوار

چۆڵ: واڵا، ڤاڵا

چارەسەر: حل (ع)

خوێندەوار: خوێندا، خوندەڤا

خۆشەویست: خۆشتەڤی، دەلال

خۆی: بۆ خوە

خوێندنەوە: ڤەخواندن

خێرا: بلەز، زوو

خەو: خەون

خاپاندن (بۆ): هەڵخەڵەتاندن

دیالێکت (لا): شێوە، زاراڤە، لهجة (ع)

داچەسپاندن: تثبیت (ع)

دروستبوون: چێبوون

_ دروستی کرد: چێ کر

دەوڵەمەندبوون: زەنگینبوون

دەمێکە: ژ مێژە

دراوسێ: هاوسێ، جیران (ع)

دەنووسرێ: دێتە نڤیسین

دەیانەوێ: دڤێن، دخوازن

دواخستن: پاشڤەبرن

دواکەوتن: پاشڤەچوون

دامەزراندن: تأسیس (ع)

دەستە: دەستەک

دەرچوون: دەرکەتن، دەرکەڤتن

دیاربوو: ئاشکرا بوو، خویا بوو

دۆزیوەتەوە: ڤەدیتییە

دەتوێتەوە: دەتاڤێت

دابڕان: ژێبوون

دەرگا: دەری، قاپی

دەسەڵات: زۆر، توانا

دەستەوسان: بێدەسەڵات

داسەپاندن: فەرزکردن بەزۆر

دێهات: گوندان

داتاشین: چێکردن، دروستکردن

ڕێگە: ڕێک، ڕێ

ڕاستەقینە: ڕاست

ڕاگرتن: سەکناندن، ڕاوەستاندن، ڤەچغاندن

ڕێباز: ڕێگە

ڕەگەز: عنصر (ع)

ڕووداو: سەرهاتی، بەسەرهات

ڕەچاو: بەرچاوگرتن

ڕۆژهەڵات: ڕۆهەلات

ڕەوانەکردن: ڤڕیکردن، هەناردن، شاندن (بۆ)

ڕەواڵەت: دیمەن

ڕادە: حد (ع)

ڕۆڵ (لا): دور (ع)

ڕاپەڕین: ڕابوون، انتفاضه (ع)

زگماک: بۆ زمان (زمانی دایک و باوک)

ژێکڤە: لەیەک

سەرەتا: پێشخەبەر، بەر _ نامە، مقدمة (ع)

سەرچاوە: سەرەکانی

سنوور: توخویب

سوود: فێدە

سەلماندن: اثبات (ع)

سەربەخۆیی: خۆیبوون، خوسەری

_ سەربەخۆ: خوسەر، خویبوو

سامان: ثروة (ع)، تراث (ع)

سەدە: چەرخ، بابلیسک (بۆ)

سووتاندن: صوهتن، شەوتین

سروود: نشید (ع)

شوێن: جێگە، جەهـ، جی دەرە

شێوە: زاراڤە، جۆر، چەشن

شتێک: تشتەک

شار: باژێر

شیو: شیڤاک، شیڤ

شەقڵ: شەقلە

شێواو: تێکچوو

فۆڕم (لا): شکل (ع)، ڕوخسار

فراوان: فرەهـ fireh

فەوتان: تێچوون

فڕێدان: ئاڤیتن

فڕێ بدە: باڤێژە

فێربوون: هینبوون، عەلمین

قسە: گوتن، پەیڤ

قەڵزەم: دەریا

قوتابی: شاگرد

قاڵ: مصقل (ع)

کۆسپ: عائق (ع)

کۆشش: هەوڵ

کەڵچەر: کلتوور (لا)، ثقافه (ع)

کات: وەخت، دەم، گاڤ

کۆکردنەوە: کۆمکرن، خڕکرن

کزکردن: کەمکرن

کۆڵنەدەر: خۆگرتی، صامد (ع)

کۆلکە خوێندەوار: نیڤ خوندەڤا

کەوتە گەڕ: کەتە کار، کەتە شوولکرن

کال: پیر

کپبوو: متبوو

کۆمەڵە: جڤات

کاریگەر: حاسم (ع)

کێشە: صراع (ع)

کۆڵەکە: ستوون، عمود (ع)

کشایەوە: ڤەگەریا، تراجع (ع)

گەل: میللەت

گشتی: عام (ع)

گەشەسەندن: خەملین، ازدهار (ع)

گەنج: کەنز، سامان

گومان: شک (ع)

گوێ سەبانە: سڤاندە

گروپ (لا): کۆمەڵە، مجموعة (ع)

گردەوەبوو: کۆمبوو

لاپەڕە: بەرپەڕ، ڕووپەل

لێدوان: لێ ڤەکۆڵان

لەبیر چۆوە: ژبیر چوو

لەناو ئەچێت: تێ چوون

لێکۆڵینەوە: لێڤەکۆڵان

لق: تا، چەق

لەیەک ئەچێت: وەک یەک . بهەڤ دچەت

لێکی بدەنەوە: تەفسیری بکەن

لاو: خورت، گەنج

لەوێوە: ژوێرا

لەمەبەدەر: ژڤی پێڤە

لاببرێ: ڕاکرێ

لادێ: دێهات، گوندان

لەسەرخۆ: هێدی هێدی، ب کاوەخۆ

مێژوو: دیرۆک

مانا: معنى (ع)

مەرج: شەرت

ماوە: دەم، مدة (ع)

موتابخانە: کارگەی خەرار دروستکردن

مێشک: مژی، مەغز

میوە: فێقی، فێکی (بۆ)

مەڵبەند: دیار

موتوربە: تطعیم (ع)

نووسین: نڤیسین

ناوەڕۆک: محتوى (ع)

نەتەوە: امة (ع)

ناڵێ: نابێژت

ناقۆڵا: نەقۆلا

ناوچە: هەرێم، دەڤەر

نەختێ: پیچەک، کەمەک

نەخشەکێشان: تخطیط (ع)

ناتوانین: نەشێین (با)، نەکارن (بۆ)

هاتۆتە ناوەوە: هاتییە ناڤ

هەڵە: خەڵەت، کەچ

هاوجۆر: یەکسوو، وەکیەک

هەنگاو: شەقاو، پێنگاڤ

هێڵ: خیچ، خەت

هەندێ: هەندەک

هۆ: ئەگەر، سبب (ع)

هەوڵ: کوشش، محاولە - جهد (ع)

هیوا: هێڤی

هەمیشە: هەرگاڤ

هاندان: تشجیع (ع)

هوشیاری: اعلام (ع)، وعي (ع)

هەڵوێست: موقف (ع)

هەست: شعور (ع)

هۆنراوە: قصیدة (ع)

وتار: گوتار، مقال (ع)

وشە: پرس، پەیڤ، کلمة (ع)

وەرگرتن: ستاندن

وشک: حشک، هشک

ورد: هوور

وریایی: هوشیاریی

وێنە: دیمەن، صورة (ع)

یەکێکیان: یەک ژ وان