کرمانجیی خواروو

لە کتێبی:
سەرنجێ لە زمانی ئەدەبیی یەکگرتووی کوردی
بەرهەمی:
عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ (1934-2019)
 1 خولەک  1447 بینین

کە دێینە سەر ئەو زمانە ئەدەبییەی ئێستا کوردیی پێ دەنووسرێ و سەرەتاکەی لە بەشەشێوەی (سلێمانی)ی کرمانجیی خوارووەوە دەستی پێ کردووە و گەلێک ناوچەی گرتۆتەوە، دەبێ پێش هەموو شتێک چەند تێبینی بەرامبەر بە شاری سلێمانی بنووسین، کە بەداخەوە هەندێ کوردی کۆلکەخوێندەوار لە هۆی ڕاستەقینەی پێشکەوتنی ئەو شارە ناگەن و دەیانەوێ بە زۆر جۆری چەوت و دوور لە زانستەوە لێکی بدەنەوە و هەوڵی ئەوە بدەن کە ببنە کۆسپێک لە بەردەمی ئەو پێشکەوتنەدا، هەروەک وەستاندنی ئەو پێشکەوتنە کە زرووفی مێژوویی و مەوزووعی دروستی کردووە سوودی کوردی تیا بێ و جۆرە عەدالەتێک لە پێشکەوتنی کوردستاندا پێک بێنێ، کە لە ڕاستییا گەر ئەو پێشکەوتنە بوەستێنرێ، ئەوا عەدالەت لە دواخستنی هەموو کورددا پێک دێ نەک پێشکەوتن.