بە شێوەی لوڕ

لە کتێبی:
سەرنجێ لە زمانی ئەدەبیی یەکگرتووی کوردی
بەرهەمی:
عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ (1934-2019)
 1 خولەک  1122 بینین

کۆنترین شاعیری کورد، کە ئێستا کۆمەڵە شیعرێکی ئەوتۆیمان لەبەردەستا بێت، کە ناوی «کۆنترین»ی پێ ببەخشێ، ئەوە بابە تایەری عوریانی هەمەدانییە کە دوو ساڵی ٩٣٥ و ١٠١٠ی م. بە ساڵی لەدایکبوون و کۆچی زانراوە.

شیعرەکانی بابە تایەر بە دیالێکتی لوڕیی کوردییە، وە لەبەر ئەوەی مێژووی ئەدەبیاتمان لەو کۆنتر ناو و بەرهەمی شاعیری تری تۆمار نەکردووە، بۆیە ئەبێ ئەوە بسەلمێنین کە دیالێکتی لوڕی یەکەم دیالێکتی کوردییە کە پەلی بۆ ئەوە هاویشتبێ کە ببێتە زمانی یەکگرتووی ئەدەبیات لە کوردستاندا.

شیعری بابە تایەر و بەکوردی-نووسینی ئەو سەردەمە لە کۆششی گەلانی تری موسوڵمان جیا ناکرێتەوە کە پاش پەیدابوونی میرنشینان و ئەمانی دەوڵەتی یەکگرتووی موسڵمان هەوڵی ئەوەیان دا کە زمانە کۆنەکەی خۆیان بکەنەوە بە زمانی ئەدەبیات و بە زمانی ڕەسمیی نووسین و کاروبار.

هەروەک پەیدابوونی شاعیرێکی کورد لە ناوچەی هەمەدانا لە زرووفی مێژووییی کاتی خۆی و پەیدابوون و نەمانی میرنشینی لوڕستان جیا ناکرێتەوە.