خۆشە دەرخەن هەروەکوو ئاوێنە عەیبت ڕووبەڕوو

از کتاب:
دیوانی شێخ نووری
اثر:
شیخ نوری شیخ صالح (1896-1958)
 1 دقیقه  637 مشاهده
خۆشە دەرخەن هەروەکوو ئاوێنە عەیبت ڕووبەڕوو
نەک لە پشتی سەرتەوە وەک شانە دەربێنن زبان
پیاوی کامڵ دوژمنیش بێ یەک زبان و یەک دڵە
پاش ملە نەک زەهری مار و ڕووبەڕوو شیرین بەیان