وا تێ مەگە کە کردەوەیی بەد ئەگەر بکەی
از کتاب:
دیوانی شێخ نووری
اثر:
شیخ نوری شیخ صالح (1896-1958)
1 دقیقه
587 مشاهده
«کردەوە چاک بێ یا بەد بێ، دێتەوە ڕێی ئادەمیزاد - شێخ نووری».
وا تێ مەگە کە کردەوەیی بەد ئەگەر بکەی
گەردوون لە داستانی زەمان ئەیسڕێتەوە
قەرزێکە کارەکانت لە ئەستۆی زەمانەدا
ھەر وەختێ، ھەر زەمانێ ببێ، ئەدرێتەوە