روخی وەک گوڵ تەنی وەک سیم لەبی وەک لەعلی ڕۆممانی

از کتاب:
دیوانی کوردی
اثر:
کردی (1809-1850)
 1 دقیقه  735 مشاهده
ڕوخی وەک گوڵ تەنی وەک سیم لەبی وەک لەعلی ڕۆممانی
دەهان وەک فەندەق و غەبغەب وەکوو نارنجی ئێمانی
فەقێی یاخۆ نیزامی یانە خۆ پێشخزمەتی شاهی؟
دوڕی مڵکی سلێمانی؟ ڕەئیسی ئێلی جافانی؟
بە حوسنی یۆسف ئاسات و بە خوڵق و لوتفی شیرینت
چراغی بەزمی خوسرەو، نووری دیدەی پیری کەنعانی
بە زاهیر سادە لەوحی وەک ڕوخت، وەحشی وەکوو دیدەت
لە دڵدا بۆ حەکیمی و عاقڵی، ئوستادی لوقمانی
عەڕەب ئەندام و فارسی کەلام و تورک ڕەفتاری
نیگاهـ ئاهوو، ڕەوت کەبکی، زمان توتی خۆش ئەلحانی
ئەگەرچی قادری بۆ قەتڵی من، فیکرێ بکە قوربان
لە سەر سەفحەی ڕوخت وەختە عەیان بێ خەتتی ڕەیحانی
وەکوو بولبول فوغان کە دائیمەن کوردیتخلص لە دەوری گوڵ
وەکوو قومری بناڵێنە لە تاو سەروی خەرامانی