مەیلم لە شەرابی ناب ئەبێ تا مەحشەر
از کتاب:
دیوانی شێخ نووری
اثر:
شیخ نوری شیخ صالح (1896-1958)
1 دقیقه
812 مشاهده
مەیلم لە شەرابی ناب ئەبێ تا مەحشەر
گوێم هەر لە نەی و ڕوباب ئەبێ تا مەحشەر
بێ و بیکەنە گۆزە خۆڵەکەم گۆزەکەران
ئەو گۆزەیە پڕ شەراب ئەبێ تا مەحشەر