پێنجخشتەکی لەسەر هەڵبەستی تاهیر بەگ
از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
2 دقیقه
890 مشاهده
تۆ کە پاشای و ئەمیری دەفعی حاجاتم ئەکەی
خۆ ئەگەر حوکمێ بکەی دووچاری ئافاتم ئەکەی
فیکری خۆم تەقریر ئەکەم گەر نەفیی تەوقاتم ئەکەی
سەد کە پاشای حەز بکەی هەر نەوع موجازاتم ئەکەی
من قسەی حەق هەر ئەکەم سا چۆن موکافاتم ئەکەی
من لەبەر نازک دڵی جار جار پەڕەی گوڵ سەب ئەکەم
ڕوو لە جەولان گاهـ بکەم ئۆردوویی دارا تەب ئەکەم
وەک عەلیشخص شێری خوا، دەعوایی سەد مەرحەب ئەکەم
من بە تەختی خوسرەو و جامی جیهان بین گەپ ئەکەم
تۆ بە مەئمووری ئیعانەی دۆم و خەڕڕاتم ئەکەی
من کوڕی بارامی شێرزاد نیم بچم بۆ خەرجی دۆم
من «أصيل ابن الأصيلعربی» م نوخبەیی ئێرانمکان و ڕۆممکان
کەس نییە پاشا موتیعی بم بە تەنها عەبدی تۆم
من بە سەد میننەت لە نوقڵی لێوی یاری خۆم ئەخۆم
تۆ بە شاگردی دوکانی مەردی قەننادم ئەکەی
من تەلەب ناکەم بەغەیرەز عیشوە و نازی حەبیب
بۆچی غەمبارم ئەکەی ناحەق بەدیداری ڕەقیب
عالەم ئەیزانێ کە تەبعم عالییە و فیکرم نەجیب
من ڕەزا نابم بە نانی گەندومی ئادەم فریب
تۆ بە ئوممێدی کولێرەی جۆ و زووڕاتم ئەکەی
من بەغەیرەز زولفی مەهڕوویان سەری سەودام نییە
پڕ لە لەشکر بێ جیهان قەت خەوفی ڕووی ئەعدام نییە
شەشدەری عالەم بگیرێ زەن مەبە ڕێگام نییە
من لە شاهی ساحێبی فیل و عەلەم پەروام نییە
تۆ لە ژێردەستیی پیادەی ئەسپتا ماتم ئەکەی
من خەیاڵی ئەخز و زەبتی موڵکی ئێرانیم هەیە
ئینتیخابی دوودمانی ئالی عوسمانیم هەیە
ئیعتیقادی شای بوخارا و میری گەیلانیم هەیە
«في المثلعربی» من موسلیمم دەعوای موسوڵمانیم هەیە
تۆ حەواڵەی مەسئەلەی ئینجیل و تەوراتم ئەکەی
فکری «زێوەرتخلص» پڕ فشانە لێرەوە تا لامەکان
مەحو ئەکا خامەی دەسی ئەو نەقشی مانی بێ گومان
بیخەیە ناو سەد هەزار تێغ جەوهەری دیارە دەبان
نەزم و نەسری تاهیرشخص ئەمڕۆ بووەتە ئەورادی زوبان
تازە دێی فێری قەسیدە و نەزم و ئەبیاتم ئەکەی