بۆ ڕۆژنامە و گۆڤارەکان

ئەی خوێندەوارەکان
از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
 1 دقیقه  848 مشاهده
ئەی خوێندەوارەکان و ئەدیبانی موحتەرەم
دایم بە هێزی خۆمەوە هەر شوکرتان ئەکەم
ئاساری جوود و جەهد و جەوانمەردیی ئێوەیە
ساڵی یەکەم تەواو بووە و کەوتمە دووەم
تا ئێوە قەدر و حورمەتی منتان لەلا هەبێ
شەوقم ئەگاتە مەملەکەتی تورکیا و عەجەم
ئیمداد و لوتفی ئێوە ئەگەر ڕوو نەکاتە من
بێ شوبهە من ئەکەومە بوخار و غوبار و تەم
ئەوسا نە دەنگ و ڕەنگم ئەمێنێ نە شوهرەتم
نە خزمەتم، نە ڕەونەقی ئەفکاری موحتەشەم