ناخوونی جەوری فەلەک
از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
2 دقیقه
711 مشاهده
ناخوونی جەوری فەلەک، دەستی جەفایی ڕۆژگار
دایدڕی ناگەهـ گریبانی هەموو ئەهلی ویقار
خەنجەری خوونڕیزی دەوران جەرگی ئیسلامی بڕی
تیغی دەستی مووسڵی بوو کافری کرد شەرمەسار
ڕۆژی توغیانی وەلادەن کەوتە یادی ئەهلی دین
واقیعەی قەتلی حوسەین و فاجیعەی ڕۆژی شومار
غەم وەکوو تۆفانی نوحشخص ئافاقی یەک سەر گرتەبەر
کەشتیی عەدل و سیاسەت کوا تیا بگرین قەرار
خوێنی ئالی «موستەفاشخص» سەحرای گوڵگوون کردەوە
داڕووخا قەسری مرووەت، گوم بوو مایەی ئیفتیخار
نەسلی کاک ئەحمەد شەهیدی دەستی مەلعوونان ئەبێ
ماتی کردم ئەم خەمە نەمما قەرار و ئیختیار
کەوتمە سەحرای بێ هۆشی، لە عالەم بێ خەبەر
هاتە بەر دیدەی خەیاڵم سوورەتێکی نازدار
تێ فکریم خوێنین کەفەن، شیرین سوخەن، زار و زەعیف
پێی وتم زۆر عاجز و مەحزوونم و خاتر فوگار
هەر کەسێ بۆ حەزرەتی شێخ مەرسیەی دانا بە دڵ
بۆچی من بێ بەش ئەکەن ئەی شاعیری شوهرەت شیعار
تۆ بەخوێنی دڵ بنووسە ئەحمەدە ناحەق شەهید
نامراد و نەوجەوان و نەوگوڵی ئالی کیبار
قاتیلی جەد کووفەیی بوو، قاتیلی من مووسڵی
قاتیلی ئەو بوو یەزید، هیی من یەزیدی نابەکار
کووفەیی وەک ئەهلی مەککە وان لە نیسبەت مووسڵا
ڕەببی وێران بێ بە بادی فیتنە و تەزویری نار
میللەتی وا تووشی زیللەت بێ لە دنیا و ئاخیرەت
بوو بە دەشتی کەربەلا «باب السراعربی» بۆ ئینتیحار
مەلعەنەت کار و شەیاتین خەسڵەت و ئیبلیس خوو
کافر و جوو مەشرەبن، بێ مەزهەبن هەم نابەکار
عوومەریی وەک خوێنی عومەریان سەند لەئەولادی عەلی
دەک خەجاڵەت بن لە مەحشەردا لە خزمەت کردگار
من عەلی ئەکبەر ڕەفیقم بێ چ باکم کوشتنە
ئیرسە بۆ ئێمە شەهادەت عیززەتێکە خاکسار
غەم مەخۆن بۆم شێخ هەتا تەنها نەبێ لەم غوربەتە
من لە خزمەتیا ئەبم خزمەت ئەکەم لەیل و نەهار
زێوەرتخلصا خۆم دای ئەنێم تەئریخی ڕاست و موعتەبەر
«غیر حق بوحساب ابجد: ١٣٢٦» ساڵی قەتلم بینووسە بۆ یادگار