بۆ جەژنی مەولوود

از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
 1 دقیقه  871 مشاهده
لە هەر چوار گۆشەی دنیاوە ئەمڕۆ جەژنی مەولوودە
چ مەولوودێ؟ زهووری حەزرەتی مەحبووبی مەعبوودە
چ مەحبووبێ کە نووری چاوی جوملە ئەهلی تەوحیدە
چ مەحبووبێ سەراسەر مەخزەنی عیلم و وەفا و جوودە
خوا لەم مانگەدا ئەو نوورە پاکەی خستە سەر دنیا
لەسەرمان ئیحتیرامی مانگی وا مەتلووب و مەقسوودە
کە ئەحکامی مونیری نووری شەرعی خستە ناو عالەم
هەچی ئەحکامە مەنسووخە هەچی ئەغیارە مەتروودە
شەوی پاکی ویلادەت سوبحی ئیقبالی موسوڵمانە
دەری ڕەحمەت کراوە، دەرگەهی ئیدبارە مەسدوودە