گۆرانی فەلاح

از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
 1 دقیقه  586 مشاهده
من فەلاحێکی وڵاتم
ئەیکەم بە ئاڵتوون زراعاتم
لەناو دەشت و شاخ و بەردا
لێم گوم نابێ دەستەڵاتم
***
لە میوەکەم ئەخورێ ترێ
باغم سێو و هەرمێ ئەگرێ
تووتنیشم تا بەسرە ئەبرێ
هەر زیرە لۆکەم ئەگرێ
***
خوریی مەڕ و ڕوونی مانگا
مەرەز ئاوریشمە لە ڕەنگا
لەم نیعمەتە هەمە ئێستا
نەفعێکی زۆرتان پێ ئەگا
***
بەڕەنج و قوەتی گاجووت
ئەمن ئەیهێنمە دەستم قووت
هەتا ئەمنێنە ناو تابووت
ئەبێ خدمەت بکەم مزبوت