گۆرانی لەسەر کێشی «اتەلر ساحلمندە بکلمیورم»
از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
1 دقیقه
641 مشاهده
خاکی «بەرزنجە» چەندە دڵگیرە
جێگەیی قوتب و ئەولیا و پیرە
ڕەببی ئەم جێگە خۆشە ئاوابێ
مەنبەعی عیلم و فەیزی مەولا بێ
شاخەکانی بەرامبەر و «خەشنۆمکان»
خۆشترن سەد لە «لاهیجانمکان» و «شنۆمکان»
وەتەنێکی عەزیزە بۆ من و تۆ
مەسکەنی کوردە، ڕەببی ئاوا بێ
کوڕە کاژاو و شاخی مایاوە
سەیری دەشتی، هەموو جەلای چاوە
جەننەتە خوا بە ئێمەی داوە
وەتەنم خۆشەویستە ئاوا بێ
زەردەیی ڕۆژ ئەدا لەسەر شاخی
سوور ئەبێ بەفری وەک گوڵی باخی
سپیی و زەرد و سوورە بەیداخی
ڕەببی ئەم جێگە خۆشە ئاوا بێ
مەنزەرەی بارشی بەهارانی
هاژەی ئاوی بەفری شاخانی
شاخی لوبنان ئەکەم بەقوربانی
ڕەببی ئەم خاکە پاکە ئاوا بێ