گۆرانیی لەسەر کێشی «روم ایلمنیک داغلمری وار»
از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
1 دقیقه
558 مشاهده
ئەی شاگردانی وەتەن ڕۆژی فەزڵ و هونەرە
لەم وەخت و لەم زەمانەدا دانیشتنمان زەرەرە
نەونەمامی ناو وەتەنین زیندەگیمان بۆ چییە
بێ شەوقی عیلم و مەعاریف جووڵانمان بێ سەمەرە
دەس لە مل یەکتری کەین باوەک برا بین هەموو
چاوی لە دەستی ئێمەیە ئەم دایکە قوڕ بەسەرە
مەکتەب شوورەی قەڵامانە بۆ حیفزی دین و دنیا
ئینسان کە نەخوێندەوار بێ کەم قەدر و بێ جەوهەرە
کوردستانمان بۆ بێبەش بێ لە ئەنواری مەعریفەت
ئاووهەوای وەک بەهەشتە داروبەردی گەوهەرە