مەتەڵ
از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
1 دقیقه
1201 مشاهده
کۆنە شارێکە لە جێیەکی دەشت
حورووفەکانی دووی کەمە لە هەشت
دووانی تەبیعەت داویە بەخەڵک
سیانی چشتێکە بۆ ڕووی ئەرز بەکەڵک
وەری گێڕییەوە پەڵەی نەمێنێ
چشتێکی وایە عالەم ئەژیێنێ
لەیەک تا پێنجی هێندە بەتامە
لێرە بەرەو خوار خۆراکی عامە
دوان و سیان و چوار دەردی بێ دەوا
سیانی دوایی خەڵک شەقییە لە دوا
یەکی سەرەتا و دوانی دوایینە
بە دوو ڕوو لە ڕووی دایک شیرینە
چواری ئاخری حیساب گەرێکە
لە شازدە خانە خەبەر دەرێکە