بڕوام پێ بکەن
از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
1 دقیقه
878 مشاهده
قەسەم بە سێبەری شاخ و شنەی نەسیمی بەهار
بە قاسپە قاسپی کەو و دەنگی کۆترانی نزار
بە ئاوی سافی چیا و هەوای بێ تەپوتۆز
کە مەقسەدم نییە ئیللا تەرەققیاتی دیار
تەرەققیاتی دیاریش یەکێ لە وان عیلمە
دووەم زەراعەتە سێیەم سەناعەتێکی بەکار
چەهارەمین وەسیلەی عەمارەت و تەعمیر
کە ڕووبکاتە هەموو جێگە دێ بێ یاخۆ شار
ئەمانە هەموو مەبعووسی تازە ڕێکی ئەخا
ئەوە وەکیلی هەموو میللەتی فەقیر و هەژار
وەکیلی پێشوو قوسووریان نەبوو حەقیقەت ئەڵێم
هەتا لێوای نەخۆشی کەوتە دارەدار بەدار
حەکیمی حازیقی پێ لازمە نەخۆشی زەعیف
هەتاکو قووەت و خوێن دێتە ناو وجوود و دەمار